Erbil 10°C یەکشەممە 12 کانوونی دووەم 11:12

دۆزینه‌وه‌ى ژوورێک له‌ئه‌شکه‌وتێک بۆ سه‌رده‌مى نیاندرتاڵ ده‌گڕێته‌وه‌

کوردستان TV
100%

زانایان ژوورێكیان له‌ئه‌شكه‌وتێكى كۆمه‌ڵگه‌ى گۆرهامى چیایى تارقدا دۆزیووته‌وه‌، له‌كاتێكدا ئه‌م ئه‌شكه‌وته‌ له‌لیستى یونسكۆدایه‌ بۆ كلتوورى جیهانى، ئه‌م دۆزینه‌وه‌یه‌ش وه‌ڵامى زۆرێك له‌وپرسیارانه‌ ده‌داته‌وه‌ سه‌باره‌ت به‌ژیانى مرۆڤى" نیاندرتاڵ".

له‌لایه‌كى دیكه‌وه‌ به‌رزى ئه‌و ژووره‌ 13 مه‌تر ده‌بێ و له‌لایه‌ن تیمى هه‌ڵكۆڵین دۆزراوه‌ته‌وه‌ و به‌پێى راپۆرتى زانایان مێژووى ئه‌م ژووره‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ 40هه‌زار ساڵ، له‌نێوه‌ندى ئه‌و شتانه‌ى له‌و ژووره‌ى ئه‌و ئه‌شكه‌وته‌دا دۆزراوه‌ته‌وه‌ ددانى  منداڵێكى ته‌مه‌ن 4 ساڵه‌، هاوكات به‌پێى رۆژنامه‌ى دیلى ستارى به‌ریتانى هه‌ر له‌و ژووره‌دا پاشماوه‌ى ئاژه‌ڵه‌كانى كه‌متیار و هه‌ڵۆ  و پڵنگ دۆزراوه‌ته‌وه‌، هه‌روه‌ها زانایان تێبینى ئه‌وه‌یانكردووه‌ له‌سه‌ر دیوارى ئه‌شكه‌وته‌كه‌دا شوێنه‌وارى رندراو بیندراوه‌، له‌وانه‌شه‌ ئاژه‌ڵه‌كان هێرشیان كردبێته‌ سه‌ر نیشته‌جێبووه‌كان.

هاوكات كلایف فینلایسۆن به‌ڕێوه‌به‌رى مۆزه‌خانه‌ى چیاى تاریق بۆ تۆڕى سى ئێن ئێن گوتى "هه‌رچه‌ند هه‌ڵكۆڵین له‌و ئه‌شكه‌وته‌دا به‌رده‌وام بێ ئه‌وا زۆرێك له‌نهێنیه‌كان ئاشكرا ده‌بێ"، ئاماژه‌شى به‌وه‌دا له‌ساڵى 1997 زانایان بۆ یه‌كه‌مجار ده‌ستیان به‌هه‌ڵكۆڵین كردووه‌، له‌ساڵى 2012 گه‌ڕان به‌رده‌وامه‌ له‌نێو ئه‌و ئه‌شكه‌وته‌دا تا رێڕه‌و و ژوور بدۆزرێته‌وه‌.
Sky news

شێوازی ژیان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.