Erbil 10°C یەکشەممە 12 کانوونی دووەم 10:42

زریانى شاهین ده‌گاته‌ سه‌ڵته‌نه‌ى عومان

کوردستان TV
100%

ئه‌مڕۆ حكومه‌تى سه‌ڵته‌نه‌تى عومان رایگه‌یاند رۆژانى یه‌كشه‌م و دووشه‌مى ئه‌م هه‌فته‌یه‌ ده‌بێته‌ پێشووى فه‌رمى، به‌هۆى ناساقامگیرى دۆخى كه‌شه‌كه‌ و هاتنه‌ئارا زریانى "شاهین".


به‌پێى راگه‌یاندنه‌كانى ئاژانسى عومانى، به‌هۆى هاتنه‌ئاراى كه‌ش و هه‌وایه‌كى نائاسایى و هه‌ڵكردنى زریانى شاهین بۆ ماوه‌ى 2 رۆژ هه‌موو كارمه‌ندانى وڵات مۆڵه‌تێكى فه‌رمییان پێده‌درێ،  هه‌روه‌ها ئه‌و كارمه‌ندانه‌ى له‌كه‌رتى تایبه‌ت كار ده‌كه‌ن ئه‌گه‌ر پێویست بوو با له‌كاره‌كانیان به‌رده‌وام بن.

له‌لایه‌كى دیكه‌وه‌ بنكه‌ى نیشتمانى چاودێرى له‌ ئیمارات باسى له‌وه‌كرد، كه‌ زریانى شاهین له‌م به‌یانییه‌دا  توندتر بووه‌، بوو به‌ زریانێكى پله‌ یه‌ك و خێرایه‌كه‌ى به‌چڕى له‌نێوان 120-150 كیلۆمه‌تره‌ له‌ كاتژمێرێكدا. 
هاوكات راگه‌یاندنه‌كانى ئاژانسى عومانى  جه‌خت له‌وه‌ده‌كه‌نه‌وه‌، كه‌ ئه‌و زریانه‌ به‌هۆى كۆبوونه‌وه‌ی زۆرێك له‌هه‌وره‌ ره‌شه‌كان و له‌پاشاندا بارانێكى به‌خۆڕ ده‌بارێ، ئه‌مه‌ش واده‌كا له‌هه‌موو دۆڵه‌كان ئاوێكى زۆر كۆببێته‌وه‌، كاتێكیش خێرایى با زیاتر بێت تۆز و بابه‌كى زۆر دێته‌ئارا و ئاستى بینین كه‌م ده‌بێ، هه‌روا دۆخى ده‌ریا به‌تایبه‌ت  له‌ده‌ریاى عوماندا شه‌پۆڵى ده‌ریا به‌ره‌و كه‌نارى رۆژهه‌ڵات دێ، ئه‌مه‌ش واده‌كا كه‌نداوى عه‌ره‌بى له‌لاى باكوره‌وه‌  تووشى كێشه‌ و ئاڵۆزى بێ.
ئه‌مه‌و بنكه‌ى نیشتمانى چاودێرى له‌سعوودیه‌ له‌ئه‌كاونتى خۆى له‌تویته‌ردا نووسیوویه‌تى "زریانى شاهین هیچ كاریگه‌ریه‌كى راسته‌خۆ ناكاته‌ سه‌ر سعوودیه‌، به‌ڵام بۆ ماوه‌ى چه‌ند رۆژێك بارانێكى زۆر له‌ناوچه‌كانى رۆژهه‌ڵات و ریازدا ده‌بارى".
Sky news

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.