بەپێی یاسای ژمارە 9ـی ساڵی 2020ـی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەران پارێزگای هەولێر دابەشکراوە بەسەر 4 بازنەدا و بەپێی هەمان یاسا 15 کورسی گشتی و 1 کورسی کۆتایی مەسیحییەکان بۆ پارێزگاکە تەرخانکراوە.
ئاماژە بەوەش کراوە کە لە هەر بازنەیەکدا پێویستە ئافرەتێک سەربکەوێ بۆ بەدەستهێنانی کورسی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق.
بازنەی 1ـی پارێزگای هەولێر سنووری ناوچەکانی پیرمام، شەقڵاوە، ھیران، ھەریر، خەلیفان، مێرگەسۆر، بلە، بارزان، سۆران، ڕواندز، چۆمان، سمیلان، سیدەکان، حاجی ئۆمەران، دۆڵی خانەقا، وەرتێ، بالیسان، قەسرێ دەگرێتەوە.
پارتی لە سنووری بازنەی 1ـی پارێزگای هەولێردا چوار کاندیدی بەربژێر کردووە، کە پێکهاتوون لە:-
جوان عەبدوڵڵا عومەر ژمارەی كاندید 23
سیپان عەزیز حدو ژمارەی كاندید 25
نەهرۆ مەحمود قادر ژمارەی كاندید 26
محەمەد صدیق محەمەد ژمارەی كاندید 27
پارتی دیموکراتی کوردستان لە هەڵبژاردنی ڕابردووی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە بەدەستهێنانی ڕێژەی 139 هەزار و 13 دەنگ بە جیاوازیێکی زۆر لەگەڵ پارتەکانی تر براوەی یەکەمی سنووری ئەو بازنەیە بوو، چاوەڕێ دەکرێت لەم هەڵبژاردنەشدا پارتی هەر چوار کورسییەکە لە بەرژەوەندی خۆی یەکلابکاتەوە
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.