Erbil 10°C یەکشەممە 12 کانوونی دووەم 11:08

نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان: هه‌موو پاڵپشتییه‌ک بۆ سه‌رخستنی هه‌ڵبژاردنه‌کانی عێراق دابین ده‌که‌ین

کوردستان TV
100%

جێنین هێنیس پلاسخارت ، نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ عێراق، رایگه‌یاند كه‌ هه‌موو پاڵپشتییه‌ك به‌ ئامانجی سه‌رخستنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق دابین ده‌كه‌ن كه‌ چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له‌ 10ی ئه‌م مانگه‌ ئه‌نجام بدرێت.

جێنین هێنیس پلاسخارت له‌ میانی كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانییدا له‌ پارێزگای زیقار ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه‌ كه‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان، ژماره‌یه‌ك چاودێری نێوده‌وڵه‌تیی له‌ ناوه‌نده‌كانی ده‌نگدان بڵاوده‌كاته‌وه‌ و گوتی: "هه‌موو پاڵپشتییه‌ك بۆ سه‌رخستنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق دابین ده‌كه‌ین".

گوتیشی: "ده‌نگی عێراقییه‌كان بیستراو ده‌بێت و ئه‌وان ئه‌ركێكی گه‌وره‌یان له‌سه‌ر شانه‌، ئه‌وه‌یش به‌شداریكردنه‌ له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی 10ی ئه‌م مانگه‌".

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.