Erbil 10°C یەکشەممە 12 کانوونی دووەم 11:06

کۆمیسیۆن: ده‌نگدانی تایبه‌ت ئه‌ندامانی حه‌شدی شه‌عبی ناگرێته‌وه‌

کوردستان TV
100%

كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی ھه‌ڵبژاردنه‌كان له‌ عێراق رایگه‌یاند كه‌ ده‌نگدانی تایبه‌ت له‌ ھه‌ڵبژاردنه‌كانی پێشوه‌خته‌دا، ئه‌ندامانی حه‌شدی شه‌عبی ناگرێته‌وه‌.

جومانه‌ غه‌لای ،گوته‌بێژی كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی ھه‌ڵبژاردنه‌كان له‌ عێراق، له‌ لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاندووه‌، كۆمیسیۆن سووره‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ سه‌رجه‌م ده‌نگده‌ران و كاندیدان، به‌شداری له‌ ھه‌ڵبژاردنه‌كانی پێشوه‌خته‌دا، بكه‌ن و گوتی: "له‌ ماوه‌كانی رابردوودا كۆمیسیۆن به‌ نووسراو داوای له‌ ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی كردبوو كه‌ به‌ لیستێك ناوی ئه‌ندامانی حه‌شدی شه‌عبی راده‌ست بكات تا ناویان بخرێته‌ ناو تۆماری ده‌نگدانی تایبه‌ته‌وه‌".

جومانه‌ غه‌لای باسی له‌وه‌شكرد ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی ئه‌و كاره‌ی نه‌كردووه‌، له‌به‌ر ئه‌وه‌ ده‌نگدانی تایبه‌ت له‌ ھه‌ڵبژاردنه‌كانی پێشوه‌خته‌دا، ئه‌ندامانی حه‌شدی شه‌عبی ناگرێته‌وه‌.

ئاماژه‌ی به‌وه‌یشدا كه‌ كۆمیسیۆن ناوی ئه‌ندامانی حه‌شدی شه‌عبی له‌ تۆماری ده‌نگدانی گشتیی تۆمار كردووه‌ و گوتی: "ئه‌ندامانی حه‌شدی شه‌عبی، ده‌توانن له‌ رۆژی ده‌نگدانی گشتییدا، ده‌نگی خۆیان بده‌ن".

چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ده‌نگدانی تایبه‌ت ھه‌ ڵبژاردنه‌كانی پێشوه‌خته‌ له‌ عێراق له‌ ھه‌شتی ئه‌م مانگه‌ و ھه‌روه‌ھا ده‌نگدانی گشتییش له‌ ١٠ی ئه‌م مانگه‌، ئه‌نجام بدرێت.

سێ ھه‌زار و 249 كه‌س كه‌ نوێنه‌رایه‌تی 21ھاوپه‌یمانیی و 109 پارت ده‌كه‌ن له‌ 83 بازانه‌ی ھه‌ڵبژاردنه‌كاندا، خۆیان كاندیدكردووه‌ بۆ كێبڕكێكردن له‌سه‌ر 329 كورسی.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.