له یاری تێنسی سه‌رزه‌وی و له ڕكابه‌ریه‌كانی ئاستی خانماندا، كچه یاریزانی چیكی، ماركێتا ڤۆندرۆسۆڤا گه‌یشته قۆناغی پێش كۆتایی پاڵه‌وانێتی نێوده‌وڵه‌تی شیكاگۆی ئه‌مه‌ریكی كه ساڵانه له وه‌رزی پایز سازده‌كرێت.
له قۆناغی چاره‌گی كۆتایی پاڵه‌وانێتیه‌كه‌دا، ڤۆندرۆسۆڤای پۆلێنكراوی چلویهكهمینی ڕیزبه‌ندی كچه تێنسزانانی جیهان به دوو كۆمه‌ڵه به‌رامبه‌ر به كۆمه‌ڵه‌یه‌ك له دانیێلا كۆلینزی ئه‌مه‌ریكی و پۆلێنكراوی بیستوههشتهمینی ڕیزبه‌ندی جیهانی برده‌وه.
سه‌ره‌تا كۆلێنز كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌می یاریه‌كه‌ی به ئه‌نجامی حه‌وت شه‌ش به سوودی خۆی ته‌واوكرد، پاشان ڤۆندرۆسۆڤا دوو كۆمه‌ڵه‌ی له‌سه‌ریه‌كی به ئه‌نجامی شه‌ش سفر، حه‌وت شه‌ش برده‌وه‌و خۆی گه‌یانده قۆناغی پێش كۆتایی و له‌م قۆناغه‌ش ڕووبه‌ڕووی گاربین موگوروزای ئیسپانی و پۆلێنكراوی نۆیه‌می ڕیزبه‌ندی جیهان ده‌بێته‌وه .
مارکێتا ڤۆندرۆسۆڤای چیکی گه‌یشته قۆناغی پێش کۆتایی پاڵه‌وانێتی نێوده‌وڵه‌تی شیکاگۆی ئه‌مه‌ریکا
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.