سه‌باره‌ت به‌یاری ئه‌مشه‌ویان له‌به‌رامبه‌ر بارسێلۆنا ، دیێگۆ سیمیۆنی ئه‌رژه‌نتینی و ڕاهێنه‌ری یانه‌ی ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید ڕایگه‌یاند كه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی بارسێلۆنا ئێستا له بارودۆخێكی خراپ دایه، به‌ڵام یانه‌كه به شێوازێكی باش یاری ده‌كات و ڕۆناڵد كۆمانی ڕاهێنهرهكهشی كه‌سایه‌تی به‌ھێزی خۆی پاراستووه‌و وه‌ك ڕاهێنه‌ر ڕێزێكی زۆری لێده‌گرن.
سیمیۆنی گوتیشی، بارسێلۆنا پلان و شێوازی تایبه‌تی خۆی هه‌یه كه پشت به یاری به كۆمه‌ڵ ده‌به‌ستێت و له نیوه‌ی یاریگای تیپی ڕكابه‌ر به شێوه‌یه‌كی به‌هێز فشار ده‌كات، ئه‌م شێوازی یاریكردنهش ئه‌نجام و ده‌ستكه‌وتی باشی بۆ یانه‌كه هه‌بووه‌و پێم وایه له‌سه‌ری به‌رده‌وام ده‌بێت و گۆڕانكاری تێدا ناكات.
سیمیۆنی ئاشكراشی كرد كه سه‌ره‌ڕای ڕۆیشتنی مێسی، بارسێلۆنا هه‌ر به‌هێزه‌و یاریزانی به‌توانای دیكه‌ی هه‌یه كه ده‌توانن ئاستێكی به‌رز پێشكه‌ش بكه‌ن.
ڕاهێنه‌ری ئه‌تله‌تیكۆ جه‌ختیشیكرده‌وه كه به شێوه‌یه‌كی باش خۆیان بۆ یاریه‌كه ئاماده‌كردووه‌و چاویان له ئه‌نجامێكی شایسته‌یه .
سیمیۆنی: له‌به‌رامبه‌ر بارسێلۆنا چاومان له‌ئه‌نجامی شایسته‌یه
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.