سەنتەری میدیا و زانیاری وهزارهتی پێشمهرگه ڕایگهیاند: ئهمڕۆ پێنجشەم، بەڕێوەبەرایەتیی چاکسازی بە هەماهەنگی لەگەڵ راوێژکاری سەربازی وڵاتی ئەڵمانیا لە وەزارەتی پێشمەرگە، له كۆبوونهوهیهكدا تاوتوێی بە پراکتیککردنی هەنگاوەکانی پرۆژەی ئەفسەرانی پۆلی پێشمەرگەیان کرد.
ههروهها ڕایگهیاند: لەمیانی کۆبوونەوەکهدا بەسەرپەرشتی عەمیدی ئەندازیار نەبەز سەلاح بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی چاکسازیی وەزارەتی پێشمەرگە و کۆڵۆنێڵ د. کای ڕاوێژکاری وڵاتی ئەڵمانیا لە وەزارەتی پێشمەرگە، تیمی پرۆژەی ئەفسەرانی پۆل پوختەی پرۆژەکەیان خستەڕوو و گفتوگۆی وردی لەبارەوە کرا.
ڕاشیگهیاند: لای خۆیەوە ڕاوێژکاری سەربازی وڵاتی ئەڵمانیا ئامادەیی پاڵپشتی دارایی و ڕاوێژکاری وڵاتی ئەڵمانیای نیشان دا بە مەبەستی جێبەجێکردن و سەرخستنی پڕۆژکە.
شایانی باسە لە ئێستادا شوێنێکی تایبەت بۆ پرۆژەی قوتابخانەی ئەفسەرانی پۆل دەستنیشانکراوە کە سەرۆکایەتی ئەڕکان پێداویستی پرۆژەکە دابین دەکات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.