Erbil 8°C شەممە 11 کانوونی دووەم 23:10

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان نامەیەکی لە سەرۆکی فەڕەنساوە پێگه‌یشت

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ پێنجشەم، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە ئۆلیڤیێ دیکۆتینێ کونسولی گشتیی فەڕەنسا لە هەرێمی کوردستان کرد.

لە یدارەکەدا کونسولی گشتیی فەرەنسا نامەیەکی ئیمانوێل ماکڕۆن سەرۆک کۆماری فەڕەنسای بە سەرۆکی حکوومەت گەیاند.

لە نامەکەدا سەرۆکی فەرەنسا سوپاسی سەرۆکی حکوومەت دەکات بۆ ئەو پێشوازییە گەرمەی لە کاتی سەردانەکەی بۆ هەولێر لێی کراوە.

لە بەشێکی نامەکەدا هاتووە ”فەڕەنسا و حکوومەتی هەرێمی کوردستان پەیوەندییەکی دێرین و بێ هاوتایان هەیە کە دەبێت لە ئاستێکی بەرزدا ڕایانبگرین “.

سەرۆکی فەڕەنسا لە نامەکەیدا هەروەها دەڵێت ”فەڕەنسا بەردەوامی دەدات بە پابەندی خۆی لەگەڵ ئێوە لە دژی تیرۆر و لە بەرژەوەندی پەرەپێدانی ئابووری و کۆمەڵایەتی“.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.