گرانیت چاكای سویسری و یاریزانی یانه‌ی ئه‌رسناڵ به‌هۆی پێكان بۆ ماوه‌ی سێ مانگ له یاریگاكان دوورده‌كه‌وێته‌وه.
له یاری دێربی باكووری له‌نده‌ن له نێوان هه‌ردوو یانه‌ی ئارسناڵ و تۆتنهام، گرانیت چاكا به‌هۆی به‌ریه‌ك كه‌وتنی به‌توندی له‌گه‌ڵ لۆكاس مۆرای به‌رازیلی و هێرشبه‌ری یانه‌ی تۆتنهام به سه‌ختی دووچاری پێكان هات و به ناچاری یاریگای جێهێشت و ئه‌لبێرت سامبی شوێنی گرته‌وه.
دوای ئه‌نجامدانی پشكنینی پزیشكی ده‌ركه‌وت چاكا دووچاری پێكانێكی سه‌ختی ئه‌ژنۆی هاتووه، بۆیه تا كۆتایی ئه‌مساڵ له یاریگاكان دوور ده‌كه‌وێته‌وه، دوركه‌وتنه‌وه‌ی ئه‌م یاریزانه له كاتێكدایه یاریزانه‌كه له یاری به‌رامبه‌ر تۆتنهام سزای ڕاگرتنی ته‌واوبووبوو گه‌ڕابوه‌وه یاریگاكان، جیا له‌مه‌ش، چاكا به‌م دواییه تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوو، بۆیه له ده‌ستپێكی ڕكابه‌ریه‌كانی وه‌رزی نوێ له ڕیزی تیپه‌كه‌ی دابڕابوو.
گرانیت چاکای سویسری بۆ ماوه‌ی 3 مانگ له یاریگاکان دوورده‌که‌وێته‌وه
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.