پرۆسه‌ی وه‌رگرتنی ده‌رچووانی پۆلی دوانزه‌ی ئاماده‌یی له زانكۆ و پەیمانگاكانی هه‌رێمی كوردستان دەستپێدەکات.
لە ئەمڕۆوە پێنجشەمە ڕێکەوتى (2021/9/30) لە كاتژمێر (12)ى نیوەڕۆوە، زانكۆلاین بۆ ماوەى (10) رۆژ بۆ دەرچووانى دوانزەى ئامادەیى کەوتە كار.
وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ڕایدەگەیەنێت، لە ئەمڕۆوە ڕۆژى پێنجشەمە كه ده‌كاته ڕێكه‌وتی (2021/9/30) لە كاتژمێر (12)ی نیوەڕۆوە وێبسایتی (www.regayzanko.com) بۆ دەرچوانی دوانزەی ئامادەیی، تا كاتژمێر (12)ى شەوى ڕۆژى (2021/10/9) واتە بۆ ماوەى (10) ڕۆژ کارا دەبێت، به‌وه‌ش ده‌رچوانی پۆلی (12)ی ئاماده‌یی لەو ماویە ده‌توانن فۆرمی وه‌رگرتن له زانكۆ و په‌یمانگه‌كان پڕبكهنهوهو پێشكه‌شی بكه‌ن، هه‌روه‌ك ده‌رچوان ده‌بێ بەبەكارهێنانی هەمان ناوى بەکارهێنەرو وشەى تێپەڕ (یوزەرنەیم و پاسۆرد) كە پێشتر له خوێندنگەکانیان وهریانگرتۆتهوه فۆرمی وه‌رگرتن پڕبكه‌نه‌وه.
سەبارەت بەژمارەى دەرچووانى پۆلی دوانزەى ئامادەیى کە ناوەکانیان لە وەزارەتى پەروەردە بۆ وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ڕەوانە کراوە بریتیە لە: (63325) دەرچوو.
بۆ به‌رچاوڕونی زیاترى ده‌رچوانی پۆلی دوانزه‌و ئاشنابونیان بهسیستمهكانی وه‌رگرتن (زانكۆلاین، پارالێل، ئێواران) دەتوانن لەسەر وێبسایتى (www.regayzanko.com) ڕێبەرى وەرگرتن بە وردى بخوێننەوە وەک بنچینەیەک بۆ پڕکردنەوەى فۆرمەکانیان، هەروەهاش دەتوانن سەردانى مەڵبەندەکانى ڕاوێژکارى زانکۆکان بکەن بۆ وەرگرتنى ڕونكردنهوهی پێویست له‌سه‌ر چۆنیه‌تی پڕكردنه‌وه‌ی فۆرمی وه‌رگرتن بهسیستمه جیاوازه‌كان، کە ئه‌مه‌ش دهرهفهتێكی گرنگه بۆ ئه‌وه‌ی دەرچوان به‌ر له‌وه‌ی فۆرمی وه‌رگرتن پێشكه‌ش بكه‌ن و ئاگاداری ورده‌كارییه‌كانی سیستمه‌كه بن و هەوڵ بدەن خودى خۆیان فۆڕمەکان پڕبکەنەوە، و ڕو لەو سەنتەرانە نەکەن کە فەرمى نین و تەنها بۆ دەستکەوتنى بڕێک پارە فۆرم بۆ دەرچوان پڕ دەکەنەوە.
سەبارەت بە هەبوونى پەیج و ئەکاونت بەناوى زانکۆلاین و ناوەندى وەرگرتن، وەزارەتى خوێندنى باڵا ڕایدەگەیەنێت ستافى وەرگرتن هیچ جۆرە پەیج و ئەکاونتێکى لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان نیە بەناوەکانى زانکۆلاین و ناوەندى وەرگرتن یان هەر ناوێکى دیکە، بەڵکو تاکە مینبەرى گەیاندنى ڕێنماییەکانى ئێمە لەڕیگەى سایت و پەیجى فەرمى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستییە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.