Erbil 10°C شەممە 11 کانوونی دووەم 16:54

عێراق سێ ڕۆژ لە جیهان دادەبڕێت

کوردستان TV
100%

لیژنەی باڵای ئەمنی تایبەت بە هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق بڕیاریدا بە داخستنی دەروازە سنوورییەکان بۆ ماوەی سێ ڕۆژ.

عەمید غالب ،گوتەبێژی لیژنەی باڵای ئەمنی ڕایگەیاند، بڕیاردراوە  بە داخستنی دەروازە وشکانی و ئاوی و ئاسمانییەکانی عێراق، هەروەها هاتووچۆی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانیش قەدەغە کرا.

گوتەبێژی لیژنەکە گوتیشی: هەموو دەروازە سنوورییەکان لە ڕۆژی 9ـی تشرینی یەکەمەوە دادەخرێن تاوەکوو 11ـی تشرینی یەکەم، ئاماژەی بەوەش کرد ڕێگەی نێوان پارێزگاکانیش دادەخرێن.

ڕاشیدەگەیەنێت، ڕێگە دەدرێت بە ئۆتۆمبێل لە نێو شارەکاندا هاتووچۆ بکەن، بۆ ئەوەی هاتووچۆی دەنگدەران بۆ بنکەکانی دەنگدان نەوەستێت.

عەمید غالب ئاماژە بەوە دەکات ڕێککارەکان بۆ پاراستنی ئاسایشی پڕۆسەی هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراقە، کە بڕیار وایە لە 10ـی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ ئەنجام بدرێت.

 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.