بۆچوونه‌كان سه‌باره‌ت به دانانى سه‌رۆك وه‌زیرانێكى ئافره‌ت له‌لایه‌ن قه‌یس سه‌عید سه‌رۆك كۆماری توونسه‌وه، جێگه‌ى خۆشاڵى بوو له‌لاى زۆربه‌ی هاووڵاتییانی ئه‌و وڵاته‌وه.
پێشنیاری دانانى نه‌جلا بۆدن وه‌ك سه‌رۆك وه‌زیرانى توونس له‌لایه‌ن سه‌رۆكى كۆمارى توونسه‌وه بووه، هه‌روه‌ها جێگه‌ى خۆشحاڵى جه‌ماوه‌رێكى فراوانى توونسه به تایبه‌تیش له‌لایه‌ن رێكخراوه پیشه‌یى و مه‌ده‌نییه‌كانه‌وه، ئه‌م هه‌نگاوه‌ش به كارێكى بوێرانه له هه‌موو لایه‌كه‌وه له قه‌ڵه‌م درا.
ئه‌مه له كاتێكدایه كه بۆ یه‌كه‌مجاره له مێژوویى توونسدا ئافره‌تێك ببێته سه‌رۆك وه‌زیران و زۆربه‌ى پارته‌كانى ئه‌و وڵاته‌ش پێیان وایه ئه‌مه شانازییه‌كى مه‌زنه.
ڕاگه‌یاندنى سه‌رۆكایه‌تى كۆمار له به‌یاننامه‌یه‌كدا جه‌ختی له‌وه كرده‌وه، له كاتێكى نزیكی داهاتوودا نه‌جلا بۆدن ڕاده‌سپێردرێ بۆ پێكهێنانی حكوومه‌ت، ڕاسپێردراوهكه مامۆستاى زانكۆیه، دووریش نییه حكوومه‌ته‌كه كۆمه‌ڵێك كارى به‌په‌له‌ى بكه‌وێته ئه‌ستۆى.
چاودێران پێیانوایه: دانانى كه‌سێكى پاك و راستگۆی وه‌ك نه‌جلا بۆدن زیاتر بۆ دامركاندنهوهیى توڕه‌یى شه‌قامى توونسه كه له ئێستادا هه‌ژار و گه‌نده‌ڵى هه‌موو لایه‌نه‌كانى ژیانى گه‌لى توونسى گرتۆته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.