Erbil 11°C شەممە 11 کانوونی دووەم 15:05

تاڵیبان هێرشی کردۆته‌ سه‌ر چه‌کدارانی داعش

کوردستان TV
100%

گوته‌بێژى حكوومه‌تى تاڵیبان ئه‌مڕۆ چوارشه‌م ڕایگه‌یاند، هێزه‌ چه‌كداره‌كانى تاڵیبان ڕاسپێردراون بۆ ڕاوه‌دوونانى چه‌كداره‌كانى داعش له هه‌ر شوێنێكی خاكی ‌ئه‌فغانستان بن.

بیلال كه‌ریمى گوته‌بێژى حكوومه‌تى تاڵیبان ڕایگه‌یاند: ئه‌مڕۆ چوارشه‌م هێزه‌كه‌ى بزووتنه‌وه‌ى تاڵیبان چه‌ند چه‌كدارێكى ‌داعشیان كوشتووه‌ و هه‌روه‌ها چه‌ند چه‌كدارێكی تریشیان ده‌ستگیركردووه‌‌.

هه‌رچه‌نده‌‌ چه‌كدارانی داعش له ‌شوێنێكى تایبه‌ت و ده‌ستنیشانكراو نین، به‌ڵام تاڵیبان به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك ده‌یه‌وێ كۆتاییان پێبێنێ.

كه‌ناڵه‌ ناوخۆییه‌كانی ئه‌فغانستان ئاشكرایان كرد، له‌ شاری كابوولى پایته‌خت و ویلایه‌تى ننگرهار له‌ ڕۆژهه‌ڵاتى وڵات له‌لایه‌ن سوپای تاڵیبانه‌وه‌ هێرشكراوه‌ته‌ سه‌ر چه‌ند چه‌كدارێكی داعش، دوای ئه‌وه‌ی چه‌كداره‌كان جه‌ختیان كردبووه‌وه‌ كه‌ ئه‌وان به‌رپرسن له ‌هێرشه‌كانى سه‌ر تاڵیبان به ‌تایبه‌ت له ‌ناوچه‌كانى ڕۆژهه‌ڵاتى ئه‌فغانستان.

تاڵیبان هه‌روه‌ها حكوومه‌تى پێشووترى به‌وه‌ تاوانبار كردبوو كه‌ پشتگیرى له‌ داعش كردووه‌ بۆ دژایه‌تیكردنیان.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.