ئه‌مڕۆ چوارشه‌م زیاتر له 100 خێزانی داعشی عێراقی دانیشتووی كه‌مپی هۆل له باكوری ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا به‌ره‌و پارێزگای نه‌ینه‌وای باكوری عێراق گواسترانه‌وه.
به‌رپرسی كارگێڕی كه‌مپی هۆل به ته‌له‌فزیۆنی (ڕووسیا الیوم)ی ڕاگه‌یاند: ئه‌مرۆ چوارشه‌م چه‌ند بارهه‌ڵگرێك كه به دروستی 115 خێزانی داعشی عێراقی هه‌ڵگرتبوو، كه‌مپی هۆلیان جێهێشت و به‌ره‌و كه‌مپی جه‌دعا له پارێزگای نه‌ینه‌وا گواسترانه‌وه.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: گواستنه‌وه‌ی ئه‌م خێزانه داعشانه‌ی عێراق له‌چوارچێوه‌ی ڕێككه‌وتنی نێوان به‌غدا و ئیداره‌ی خۆسه‌ری ڕۆژئاوای كوردستانه بۆ گواستنه‌وه‌ی خێزانه داعشه عێراقییه‌كانی كه‌مپی هۆل كه ژماره‌یان خۆی له 30 هه‌زار كه‌س له ژن و منداڵ ده‌دات.
به گواستنه‌وه‌ی ئه‌و 115 خێزانه، ژماره‌ی ئه‌و داعشه عێراقییانه‌ی كه تا ئێستا له كه‌مپی هۆله‌وه گواستراونه‌ته‌وه بۆ كه‌مپی جهدعای پارێزگای نه‌ینه‌وا بوونه 487 كه‌س.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.