وه‌زیرى سه‌رچاوه‌كانی ئاوی عێراق ڕایگه‌یاند، گه‌یشتوونه‌ته رێككه‌وتنێكى دادپه‌روه‌رانه له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاتانه‌ى سه‌رچاوه ئاوه‌كانیان ده‌ڕژێته ناو خاكی عێراقه‌وه.
وه‌زاره‌تی سه‌رچاوه‌كانی ئاو له به‌یاننامه‌یه‌كدا بڵاوی كرده‌وه: ئه‌مڕۆ چوارشه‌م مه‌هدى ره‌شید حه‌مدانى وه‌زیرى سه‌رچاوه‌كانی ئاوی عێراق به‌شداریی له كۆنگره‌ی نۆیه‌مى رێككه‌وتنه‌كانى ئاو له شارى جنیف له سویسڕا كردووه بۆ تاوتۆیكردنى رێككه‌وتنه‌كانى هێلسنكى 1992.
وه‌زیری سه‌رچاوه‌كانی ئاوی عێراق له كۆنگره‌كه‌دا ئاماژه‌ى به‌وه‌داوه كه هه‌نگاوه‌كانى عێراق بۆ چوونه ناو رێككه‌وتنى ئاو-هلسنكى 1992 و هه‌وڵه‌كانی تریشی بۆ ئه‌وه بووه تا رێككه‌وتن ئه‌نجام بدات له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاتانه‌ى كه سه‌رچاوه‌ى ئاوه‌كانیان ده‌ڕژێته ناو خاكی عێراقه‌وه.
باسی له‌وه‌ش كردووه كه هه‌وڵه‌كانیان بۆ ئه‌وه بووه له‌م رێگه‌یه‌وه بتوانرێ پشتگیرى ته‌واوى مافه‌كانی سامانى ئاو بۆ عێراق زامین بكرێ.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.