وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردن لەئاگادارییهكهدا بۆ سەرجەم کۆمپانیاکان کەم کردنەوەی چەند پرۆژەیەک رادەگەیەنێت.
لەو ئاگادارییهدا کە واژۆی دانا عەبدولکەریم، وەزیری ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردنی لەسەرە و هاتووە: ئاگاداری سەرجەم کۆمپانیاکان دەکەینەوە کە کەمکردنەوە بۆ هەریەک لەپرۆژەی تێکەڵەرێژکردن و قیرتاوکردنی رێگای سەرچاوگ_ملەی گەچێنە لەناحیەی سیروان و چاکسازی لەرێگای گوندی دۆڵبیان ئەنجام دەدرێت.
وهزارهتی ئاوهدانكردنهوه راشیدهگهێنێت: هەرکەسێک ئارەزوی بەشداریکردنی هەیە لە رۆژی سێشەمە رۆژی ٢٨/٩/٢٠٢١ەوە سەردانی دیوانی وەزارەت بکات بەمەبەستی وەرگرتنی بەڵگەنامەکانی کەمکردنەوەی ئەو پرۆژانەی لەسەرەوە ناویان هاتوە.
شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.