ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 29 ى 9 ی 2021 ، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان كۆده‌بێته‌وه و 4 پرسی گرنگ تاوتوێ ده‌كات.
فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه: بە سەرۆکایەتیی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەت و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌ن له‌سه‌ر ئه‌م چوار پرسه به‌رێوه‌ده‌چێت:
یەکەم: خستنەڕووی ڕەشنووسی (پەیڕەوی ئەنجومەنی باڵای وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی لە هەرێمی کوردستان - عێراق).
دووەم: خستنەڕووی ڕەشنووسی (پڕۆژە یاسای چەک لە هەرێمی کوردستان - عێراق).
سێیەم: خستنەڕووی ڕەشنووسی (پڕۆژەی ستراتیجی نیشتمانی ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی لە هەرێمی کوردستان - عێراق 2021 - 2025).
چوارەم: خستنەڕووی ڕاسپاردەی دامەزراندنی ئەنجومەنێک بە ناوی (ئەنجومەنی متمانە بەخشین بە ناوەندەکان و پڕۆگرامەکانی خوێندن لە دامەزراوەکانی پەروەردە و خوێندنی باڵا لە هەرێمی کوردستان - عێراق) بۆ دانانی ستانداردی گونجاو بۆ چەسپاندنی بنەماکانی متمانە بەخشین بە جۆرێک کە هاوتەریب بێت لەگەڵ ستانداردی نێودەوڵەتی و دەستەبەری نایابی ئەکادیمی و ئاکامەکانی پڕۆسەی خوێندن و فێرکردن.
دارشتنه‌وه‌ی هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.