ئه‌مشه‌و سێشه‌م پاسێك كه پڕ بوو له سه‌ردانیكه‌رانی به‌شداربووی چله‌ی ماته‌مینی ئیمامی حوسێنی، كه‌وته ناو ئاوی ڕووباری كه‌ربه‌لا و به‌رگری شارستانیش ئاشكرای ده‌كات سه‌رجه‌میان ڕزگاركراون.
به‌رگریی شارستانی شاری كه‌ربه‌لا ئاشكرای كرد، توانیویانه هه‌ر 13 سهردانیكهرهكه ڕزگار بكه‌ن كه 6 كه‌سیان كه‌وتبوونه ژێر ئاوه‌وه و له‌ناو پاسه‌كه گیریان خواردبوو.
پاسه‌كه له جۆری (هایس) بووه و به‌هۆی كێشه‌ی میكانیكی له سكرێته‌ری به‌نزینه‌وه كه‌وتبووه ناو ڕووباری حوسێنییه له شاری كه‌ربه‌لا.
به‌رگریی شارستانی ئاشكراشی كرد، به‌زووترین كات گه‌یشتوونه‌ته شوێنی ڕووداوه‌كه و 7 له سه‌ردانیكه‌ران له‌سه‌ر ئاوی ڕووباره‌كه بوون و باری ته‌ندروستییان باش بوو و به‌خێرایی ڕزگاركراون، به‌ڵام 6ی تر له‌ناو پاسه‌كه گیریان خواردبوو و كه‌وتبوونه ژێر ئاوه‌وه.
به‌رگریی شارستانی شاری كه‌ربه‌لا ڕاشیگه‌یاند، ئه‌و 6 كه‌سه‌ی كه‌وتبوونه ژێر ئاوه‌وه، دوای ده‌رهێنانیان له‌لایه‌ن تیمه‌كانه‌وه ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی حوسێنی نزیك شوێنی ڕووداوه‌كه كرابوون و دوای وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پزیشكی، ئێستا باری ته‌ندروستییان باش و جێگیره.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.