وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژنه‌وه‌ی زانستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ڕێنمایى وەرگرتنى قوتابییانی پۆلی 12ی ئاماده‌یی لە زانکۆ حکومییەکانى هەرێمى کوردستان بۆ ساڵى خوێندنى 2021-2022 بڵاو كرده‌وه.
وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ڕایگه‌یاند: هه‌ر قوتابییه‌ك فۆڕم پێشكه‌ش ده‌كات مه‌رج نییه وه‌ربگیرێت، چونكه وه‌رگرتن به‌پێی چه‌ند بنه‌مایه‌كی زانستی و عه‌داله‌ت و له‌سه‌ر بنچینه‌ی كێبڕكێی كۆنمره له‌نێوان تێكڕای كۆنمره‌ی قوتابییان ده‌بێت.
ڕاشیگه‌یاند: هه‌ر قوتابییه‌ك كه فۆڕمی پێشكه‌ش كرد و ناوی له هیچ زانكۆ و په‌یمانگایه‌ك نه‌گه‌ڕایه‌وه ئه‌وا بۆی هه‌یه له ساڵی ئاینده‌دا دووباره بچێته‌وه كێبڕكێ، به‌پێی كۆنمره‌ی ساڵی دووه‌می پێشكه‌شكردن كه ئه‌و مافه‌شیان ته‌نیا بۆ یه‌ك ساڵ پێده‌درێت.
کلیک لەسەر ئەم لینکەى خوارەوە بکە بۆ خوێندنەوەى دەقى ڕێنماییەکان:
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.