نیوەڕۆى ئەمرۆ سیشەم، بە بۆنەی (58)مین ساڵیادی دامەزراندنی ئێزگەی دەنگی کوردستان، ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێرلهگهڵ چهند بهرپرسێكی تری شاری ههولێر، سەردانى ئێزگەی دەنگی کوردستانى کرد و لەلایەن عەبدولڕەزاق عەلى بهرێوهبهری ئێزگەی دەنگی کوردستان و ژمارەیەک لە کارمەندانی بە گەرمی پێشوازیان لێ کرا.
پارێزگاری هەولێر وێڕای گەیاندنی پەیامی پیرۆزبایی بە بۆنەی (58)مین ساڵیادی دامەزراندنی ئێزگەی دەنگی کوردستان، هیوای سەرکەوتن و بەردەوامی لە کارەکانیان بۆخواستن.
هەروەها ئاماژەی بەوەدا کە ئێزگەی دەنگی کوردستان بەوپەڕی هەستکردن بە بەرپرسیاریەتی و پرنسیپی کاری رۆژنامەوانی کوردستانیانە کاری کردووە و وەكو یەكەمین ئێزگەى كوردی شانبەشانی خەباتی پێشمەرگە قارەمانەکان ڕۆڵی گرینگ و کاریگەری هەبووە لە مێژووى بزاڤى ڕزگاریخوازى گەلى کوردستان و بڵندگۆیی ڕاستەقینەی ئامانجەکان بووە.
جهختیشی كردهوه كه ئێزگەی دەنگی کوردستان توانیویەتی ببێتە دەنگی هەموو كوردستانیان لەسەرتاسەری جیهان و خزمەتێکی زۆری كێشە نەتەوایی و نیشتیمانییەكانی کردووە و ڕۆڵی دیار و بەرچاوی هەبووە لە مێژووی ڕاگەیاندنی کوردی.
لای خۆیهوه بهڕێوهبهری ئێزگەی دەنگی کوردستان زۆر سوپاسی پارێزگاری هەولێر و شاندی یاوەری کرد بۆ سەردانەکەیان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.