بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان ڕایگه‌یاند، له چه‌ند چهلاكییهكی جیاوازدا له سنووری پارێزگای هه‌ولێر توانرا 14 تۆمه‌تبار به تۆمه‌تی بازرگانیكردن به مادده‌ی هۆشبه‌ر ده‌ستگیر بكرێن.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه ڕاشیگه‌یاند: لە چەند چالاکییەکدا لەناو شاری هەولێر لەلایەن ئەفسەر و کارمەندانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان توانرا 14 تۆمەتبار دەستگیر بکرێن.
ڕاشیگه‌یاند: هه‌روه‌ها ده‌ستبه‌سه‌ر 4 کیلۆ و 220 گرام تلیاکی تێکەڵکراو بە پەمۆ و بڕی (659) گرام کریستاڵ و (35) گرام تلیاک و (30) گرام جامایکا و (24) گرام هێرۆین و (21) دەنک حەبی لۆرازپام و (10) دەنک حەبی ترامادۆڵ.
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: تۆمەتبارەکان بەپێی ماددەی 25 لە یاسای ماددە هۆشبەرەکان پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کراوەتەوە و ڕەوانەی بەردەم دادوەری لێکۆڵینەوە کراون .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.