ڕاوێژكارى نوێى بزووتنه‌وه‌ى تاڵیبان له زانكۆى كابووله‌وه ڕایگه‌یاند، تا كاتێكى نادیار ڕێگرى له ئافره‌تان ده‌كه‌ین بچنه ناو زانكۆكان.
محه‌مه‌د ئه‌شه‌ره‌ف ڕاوێژكارى نوێ له زانكۆى كابوول له ئه‌كاونتى خۆى له "تویته‌ر" نووسیوویه‌تى "به‌هۆی ئه‌وه‌ی تا ئێستا ژینگه‌یه‌كى ئیسلامى ڕاست و دروست نه‌هاتۆته كایه‌وه، بۆیه ڕێگه به ئافره‌تان نادرێ بچنه ناو زانكۆكان یان له‌وێدا كار بكه‌ن".
وانه‌بێژێكى ئافره‌تیش بۆ رۆژنامه‌ى (نیۆریوك تایمز)ی ئه‌مه‌ریكی سه‌باره‌ت به‌م بڕیاره ده‌ڵێت "له‌م شوێنه پیرۆزه كه زانكۆیه هیچ شتێك دژ به ئیسلام نییه، سه‌رۆك و مامۆستا و ئه‌ندازیار و هه‌تا مه‌لایه‌كانیش لێره ڕاهێنانیان پێ ده‌كرێ، ئه‌وانه‌ی له زانكۆ كارده‌كه‌ن به‌هره‌مه‌ندى كۆمه‌ڵگه‌ن".
جه‌ختیشی له‌وه كرده‌وه كه "زانكۆى كابوول نیشتمانى نه‌ته‌وه‌یى ئه‌فغانییه‌كانه".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.