Erbil 3°C شەممە 11 کانوونی دووەم 06:34

لیژنه‌ی باڵای ئه‌منی هه‌ڵبژاردنه‌کان پلان و ئاماده‌کارییه‌کانی ڕۆژی هه‌ڵبژاردن تاوتوێ ده‌کات

کوردستان TV
100%

 

ئه‌مڕۆ سێشه‌م به‌ سه‌رپه‌رشتی وه‌زیری ناوخۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، لیژنه‌ی باڵای ئه‌منی هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌ هه‌رێمی كوردستان كۆبووه‌وه‌ بۆ تاوتوێكردنی پلان و ڕێوشوێنه‌ ئه‌منییه‌كان له‌ ڕۆژانی هه‌ڵبژاردندا.

بڕیاره‌ ڕۆژی 10ی مانگی داهاتوو هه‌ڵبژاردنی گشتی بۆ په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌رجه‌م پارێزگاكانی عێراق و له‌نێویشیاندا پارێزگا و ئیداره‌ سه‌ربه‌خۆ و شار و شارۆچكه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێوه‌بچیت، دوو ڕۆژ پێشتریش له‌ ڕۆژی 8ی مانگ هه‌ڵبژاردنی تایبه‌ت به‌ڕێوه‌ده‌چێ.

ڕێبه‌ر ئه‌حمه‌د وه‌زیری ناوخۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ تویتێكدا بڵاوی كرده‌وه‌: ئه‌مڕۆ سێشه‌م لیژنه‌ی باڵای ئه‌منی هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌ هه‌رێمی كوردستان به‌ ئاماده‌بوونی سه‌رجه‌م پارێزگار و ئیداره‌ سه‌ربه‌خۆ و به‌رپرسانی ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان كۆبووه‌وه‌ سه‌باره‌ت به‌ تاوتوێكردنی پلان و ڕێوشوێنه‌ ئه‌منییه‌كان له‌ ڕۆژانی به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنه‌كاندا.

هه‌روه‌ها بڵاوی كرده‌وه‌: له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا جه‌ختمان له‌ گرینگی پڕۆسه‌یه‌كی ئازاد و بێگه‌رد كرده‌وه‌.

وه‌زیری ناوخۆ هه‌روه‌ها له‌ تویته‌كه‌دا نووسیویه‌تی: حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان  سه‌رجه‌م ئه‌و ڕێكارانه‌ ده‌گرێته‌به‌ر بۆ ئه‌وه‌ی پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌ كه‌شێكی ئارام به‌ڕێوه‌بچێ.    

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.