Erbil 3°C شەممە 11 کانوونی دووەم 06:34

لیستی ناوی قۆناخی چوارەمی زیندانییە سیاسییه‌کان ڕاگه‌یه‌نرا

کوردستان TV
100%

وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوانی هه‌رێمی كوردستان له‌ ڕاگه‌یه‌نراوێكدا لیستی ناوی قۆناخی چوارەمی ئەو زیندانییە سیاسییانەی ڕاگه‌یاند کە مینحەی مانگانەیان بۆ خەرج دەکرێت.

له‌ ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه‌: دوابەدوای فەرمانمان ژمارە (192) لە ڕێکەوتی 28 / 9 / 2021  تایبەت بە خەرجکردنی مینحەی (192) زیندانیکراو و گیراوی سیاسی وەک قۆناخی چوارەم، ئەو بەرێزانەی ڕێکارەکانی بایۆمەترى و بەڵێننامەی دادنووسیان تەواوکردووە، لە کاتی ڕاگەیاندنی خشتەی مووچەی وەزارەتی کاروبارى شەهیدان و ئەنفالکراوان سەردانی بانکی بێخاڵ بکەن لە هەولێر بە مەبەستی وەرگرتنی مینحەی مانگی ئایار و مانگەکانی دواتری ساڵی 2021، بێگومان بە ڕچاوکردنی 

ئەم خاڵانه‌ی خواره‌وه‌ :
1- ئەو بەرێزانەی کە ڕێکارەکانی بایۆمەتری و بەڵێننامەیان تەواو نەکردووە، دوای تەواوکردنیان سەردانی بانکی ناوبراو بکەن.

2- ئەو زیندانییانەی کۆچی دواییان کردووە، وارسەکانیان ڕێکارەکانی بەڕێوەبەرایەتیی کاروباری زیندانییە سیاسییەکان تایبەت بە یاسای خانەنشینی بەرکار تەواو بکەن و دواتر سەردانی بانکی ناوبراو بکەن بۆ وەرگرتنی مینحەکەیان.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.