Erbil 5°C شەممە 11 کانوونی دووەم 04:04

وه‌زیری ئه‌وقاف: پڕۆژه‌ی نیشته‌جێبوون بۆ مامۆستایان ئه‌نجام ده‌درێ و ئێستا لیژنه‌ی بۆ پێکهێنراوه‌

کوردستان TV
100%

 

وه‌زیری ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند، پرۆژەی نیشتەجێبوون یەکێکه‌ لە نموونەی خزمەتەکانی وەزارەتی ئەوقاف و ئێستا لێژنەیەکی تایبەتی بەسەرپەرشتی بریکاری وەزارەت بۆ پێکھێنراوە و هه‌موو كاره‌كانیشی له‌ خزمه‌تی مامۆستایان ده‌بن.

ئه‌مڕۆ سێشەم د. پشتیوان سادق وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی بە ئامادەبوونی زیندین مه‌ولوود بریکاری وەزارەت لەگەڵ سەرجەم بەڕێوەبەرانی حوجرەکانی فەقێیانی کوردستان کۆبووەوە.

لەکۆبوونەوەکەدا وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی ڕایگەیاند: حوجرەکانی فەقێیان بەشێکن لە کەلتوور و مێژووی پڕسەروەری میللەتەکەمان، حوجرەکان لە پاڵ پەروەردەیی ئایین و خزمەتکردنی ئیسلام، بوونەتە بەشێکی گرینگی پاڵپشتی شۆڕشەکانی کوردستان، ھەروەھا جەختی لە پەرەپێدانی بواری ئەکادیمی زانستی و کارگێری حوجرەکان کردەوە.

ھەر لە کۆبوونەوەکەدا وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی ڕێنماییەکانی نوێی حوجرەکانی فەقێیانی ڕاگەیاند کە لە رۆژنامەی وەقائیعی کوردستانی بڵاوکراوەتەوە و ھێزی یاسایی ھەیە، ئەمەش لەپێناو گەشەسەندن و پاراستنی گەورەییی حوجرەکان و پێگەیاندنی کەسانی بە خزمەت بۆ ئایین ونیشتمان.

دواتر جەختی لە پرۆژەکان بۆ خزمەتکردنی مامۆستایان کردەوە و ڕایگەیاند: پرۆژەی نیشتەجێبوون وەک یەکێک لە نموونە بە خزمەتەکانی وەزارەتی ئەوقافە و ئەویش ئێستا لێژنەیەکی تایبەتی بە سەرپەرشتی بریکاری وەزارەتی بۆ پێکھێنراوە، پشتیوان بەخوای گەورەش ھەموو کارەکانی لە خزمەتی مامۆستایان دەبن.

لەتەوەرێکی تردا جەختی لە کارەکانی بۆردی وتار کردەوە ئەویش لەسەر بنەمای ڕاسپاردەکانی کۆنفرانسی رێکخستنی گوتاری ئایینی کە ساڵی 2016 بە بەشداری 500 مامۆستایای ئایینی بریاری لەسەر دراوە ئەمەش لەپێناو خزمەتکردنی بواری وتار و گەیاندنی پەیامی راستەقینەی ئایینی پیرۆزی ئیسلام و پاراستنی شکۆی مزگەوت بە تایبەتی لە قۆناغ و دۆخی ئێستادا.

لەکۆتاییدا مامۆستایان چەند پێشنیارێکیان بە ئامانجی پێشخستی زێتری حوجرەکانی فەقێیان خستەڕوو.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.