Erbil 5°C شەممە 11 کانوونی دووەم 03:37

شاره‌وانی هه‌ولێر سه‌به‌ته‌ی زبڵ و خاشاک بۆ خاوێنی له‌ سه‌نته‌ری هه‌ولێر داده‌نێ

کوردستان TV
100%

سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر بە مەبەستی پاراستنی ژینگەی شار لە زبڵ و خاشاک، ژمارەیەک سەبەتەی کۆکردنەوەی زبڵ و خاشاکی لە سەنتەری شاری هه‌ولێر دانا.

پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەم بە ئامادەبوونی پارێزگار و جێگری پارێزگاری هەولێر و سەرۆکی شارەوانی هەولێر و بەڕێوەبەری خزمەتگوزاری و ژینگەپارێزی هەولێر، ژمارەیەک سەبەتەی زبڵ و خاشاک لە سەنتەری شاری هەولێر دانران.

سەرۆکی شارەوانی هەولێر ڕایگەیاند: ئامانج لە زیادکردن و دانانی ئەو سەبەتانە پاراستنی ژینگەی شاری هەولێرە لە زبڵ و خاشاک بۆ ئەوەی هاونیشتمانیانمان لە بڕی فڕێدانی پاشماوەکانیان لەسەر شۆستە و شەقامەکان بیخەنە ناو ئەو سەبەتانە کە دواجار ژینگەی شار بۆ هەمووانە و پاک و خاوێن ڕاگرتنیشی ئەرکی هەمووانە.

سەرۆکی شارەوانی هەولێر باسی لەوەش کرد کە سەرۆکایەتیی شارەوانی هەولێر وێڕای کۆکردنەوەی ڕۆژانە زیاتر لە 2000 تۆن زبڵ و خاشاک، بەردەوام لە ڕێگەی تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتیی خزمەتگوزاری و ژینگەپارێزی چاودێری سەرجەم شەقام و کۆڵانەکان دەکرێت و هەڵمەتی فراوان بەڕێوەدەچێت بۆ پاککردنەوەی شار و پاراستنی ژینگەی شارەکەمان.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.