Erbil 5°C شەممە 11 کانوونی دووەم 04:09

فازڵ میرانی: پارتی پێویستییه‌که‌ بۆ هه‌رێمی کوردستان بۆیه‌ زۆرینه‌ی خه‌ڵک ده‌نگمان پێده‌ده‌ن

کوردستان TV
100%


 بانگه‌شه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ی په‌رله‌مانی عێراق به‌رده‌وامه‌ و كه‌مێك پێش ئێستا له‌شاری هه‌ولێر فازڵ میرانی سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی  له‌ بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردندا كه‌ بۆ كادر و لایه‌نگرانی پارتی قسه‌ی كرد و رایگه‌یاند: پارتی  پێویستییه‌كه‌ بۆ هه‌رێمی كوردستان بۆیه‌ زۆرینه‌ی خه‌ڵك ده‌نگمان پێده‌ده‌ن.
فازڵ میرانی رایگه‌یاند:  له‌ قوتابخانه‌ی پارتیدا هه‌ست به‌بوونی بیری نه‌ته‌وایه‌تی ده‌كرێت ، پارتی به‌رابه‌رایه‌تی بارزانی نه‌مر بۆ پاراستنی گه‌لی كوردستان  دامه‌زرا.
گوتیشی: كاڵفامه‌كان وویستویانه‌ مێژوومان بسڕنه‌وه‌، پاراستنی ئه‌زموونه‌كه‌مان ئه‌ركێكه‌ بۆ پاراستنی  مێژوومان، مێژوو به‌بێ جوگرافیا هه‌ر به‌مێژوو ده‌مێنێته‌وه‌.
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند: پاراستنی ئه‌زموونه‌كه‌مان ئه‌ركێكه‌ بۆ پاراستنی مێژوومان، پێشكه‌وتنخوازی یه‌كێكه‌ له‌ خه‌سڵه‌ته‌كانی پارتی.
فازڵ میرانی گوتیشی: بارزانی نه‌مر هیچ كات دانوستانی له‌گه‌ڵ حكوومه‌ته‌كانی عێراق ڕه‌تنه‌كردووه‌ته‌وه‌. 
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد: داستانه‌كانی پێشمه‌رگه‌ مایه‌ی سه‌رفرازی گه‌لی كوردستانن و  له‌قوتابخانه‌ی پارتیشدا هه‌ست به‌بوونی بیری نه‌ته‌وایه‌تی ده‌كرێت
فازڵ میرانی هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند: ده‌بێ یه‌كتر قبوڵ بكه‌ین و پێكه‌وه‌ كاربكه‌ین و  پێویسته‌ له‌سه‌ر پرسه‌ ستراتیژییه‌كانیش هاوبه‌ش بین .


 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.