لە نوسراوێکدا وەزارەتی پەروەردە دەرچووانی قۆناغی 12ی ئامادەیی ئاگاداردەکاتەوە و رایدهگهێنێت: کونسوڵخانەی گشتی ئەمەریکا لە هەولێر هەلی خوێندنی بەکارلۆریۆس دەڕەخسێنێت.
لە نووسراوێكی فەرمیدا كە وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاراستەی بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی پەروەردەی (هەولێر، دهۆک، سلێمانی، هەڵەبجە، گەرمیان، کەرکوک، بەشی خوێندنی کوردی) کردووە و رایدهگهیهنن: کونسوڵخانەی گشتیی ئەمەریکا لە هەولێر دەرفەتی خوێندن دەڕەخسێنێت بۆ دەرچووانی 12ی ئامادەیی ساڵی خوێندنی 2020 بۆ 2021 بۆ درێژەدان بە خوێندنی بەکالۆریۆس لە یەکێک لە زانکۆکانی ئەمەریکی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
راشیدهگهیهنن: ئەو قوتابیانەی ئارەزووی خوێندنی بەکالۆریۆس لە یەکێک لەو زانکۆیانە دەکەن دەتوانن لە ڕێگەی لینکی (www.amideast.org/tl) گشت زانیارییەکان وەربگرن و داواکاری خوێندن پێشکەش بکەن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.