Erbil 5°C شەممە 11 کانوونی دووەم 03:53

کۆمیسیۆن کردنەوەی دوو ھەزار و 900 وێستگەی بۆ دەنگدانی تایبەت راگەیاند

کوردستان TV
100%

کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان لە عێراق راگەیاند کە دوو ھەزار و 900 وێستگەی بۆ دەنگدانی تایبەت کردووەتەوە.

جومانە غەلای، گوتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان لە عێراق، لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا ئاشکرایکردووە کە پڕۆسەی دەنگدانی تایبەت لە ھەڵبژاردنەکانی پێشوەختە لە ھەشتی تشرینی یەکەمی داھاتوودا بەڕێوەدەچێت کە تیایدا کارمەندانی ئەمنی، ئاوارەکان و زیندانیان دەنگ دەدەن.

جومانە غەلای گوتی: "کۆمیسیۆن، دوو ھەزار و 584 وێستگەی دەنگدانی تایبەت بە کارمەندانی ھێزە ئەمنییەکان کردووەتەوە کە ژمارەیان زیاتر لە یەک ملیۆن دەنگدەرە.

ئاماژەی بەوەیشداوە کە ھەروەھا کۆمیسیۆن، 309 وێستگەی دەنگدانی تایبەت بە ئاوارەکان و حەوت وێستگەی دیکەیشی بۆ بەندکراوانی ناو گرتووخانەکاندا، کردووەتەوە.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.