Erbil 11°C شەممە 11 کانوونی دووەم 01:37

رووسیا : ره‌گه‌ز په‌رستێکی رووس 3 ئه‌ندامی خێزانێکی کورد ده‌کوژێت

کوردستان TV
100%

له‌ رووسیا و له‌ هێرشێكی چه‌كداریدا سێ ئه‌ندامی خێزانێکی کوردی ده‌كوژرێن كه‌ یه‌كێك له‌ قوربانییه‌كان منداڵێكی پێنج ساڵانه‌.

لە گوندی ڤەڵچانسکۆی سەر بە پارێزگای ڤارۆنیژی رووسیا، هێرشێکی چەکداری کراوەتە سەر خێزانێکی کورد و سێ ئەندامی خێزانەکە کوژران.

خێزانه‌ كورده‌كه‌ كه‌ پێکهاتوون لە دایک و کوڕ و نەوەکەی به‌ ناوه‌كانی، گوڵستان ئیبراهیمۆڤا ته‌مه‌ن په‌نجا و نۆ ساڵ ، نادر ته‌مه‌ن نۆزده‌ ساڵ و ئەزیس ته‌مه‌ن پێنج ساڵ، لەلایەن رووسێکەوە کوژران.

ئەم خێزانە کوردە ماوەی زیاتر لە بیست ساڵه‌ لە قیرغیزستانەوە کۆچیان کردووە و لەم گوندە دەژین.پێشتر هیچ کێشەیەکیان لەگەڵ کەسدا نەبووە، دواجار شەوی حه‌ڤده‌ی ئه‌م مانگه‌ رووسێک بە ناوی "ڤیکتەر میرسکۆی" ته‌مه‌ن په‌نجا و نۆ ساڵ کە دانیشتووی گوندەکەیە، هێرشی کردووه‌ته‌ سه‌ریان.

وه‌ك چه‌ند شایه‌تحاڵه‌ێكی رووداوەکە باسی لێوه‌ ده‌كات هێرشەکە نەژادپەرستانە بووە. کەسانی نزیک لە رووداوەکەش دەڵێن: بکوژه‌كه‌ جگه‌ له‌و خێزانه‌ كورده‌ پێشتر هەڕەشەی دەرکردنی سەرجەم کوردانی نیشتەجێی گوندەکەی کردووە.

له‌ئێستا بکوژه‌كه‌ لەلایەن پۆلیسی ناوچەکە دەستگیرکراوە و پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ رووداوەکە کراوەتەوە.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.