Erbil 11°C شەممە 11 کانوونی دووەم 01:22

گەورە تیرۆریستێکی داعش لە پارێزگای ئەنبار دەستگیرکرا

کوردستان TV
100%

ھێزەکانی حەشدی شەعبی گەورە تیرۆریستێکی داعشیان لە میانی ئۆپەراسیۆنێکدا لە پارێزگای ئەنبار رۆژئاوای عێراق، دەستگیر کرد.

سەرچاوەیەک لە فیرقەی ئیمام عەلی سەربە حەشدی شەعبی بە میدیا عێراقییەکانی راگەیاندووە کە ھێزەکانی ھەواڵگریی سەربە فیرقەی ئیمام عەلی لە میانی ئۆپەراسیۆنێکدا، گەورە تیرۆریستێکی داعشیان بە ناوی (م .ع. ع) لە ناوچەی نعێمییە رۆژھەڵاتی پارێزگای ئەنبار دەستگیرکردووە.

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەیشداوە کە تیرۆریستە دەستگیرکراوەکە، بەپێی ماددەی چواری تیرۆر داواکراوبوو.

باسی لەوەشکردووە کە تیرۆریستە دەستگیرکراوەکە رادەستی لایەنە پەیوەندیدارەکان کراوە.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.