Erbil 11°C شەممە 11 کانوونی دووەم 01:33

کاندیدێکى پارتى : له‌ مووسڵ تەواوی پێکهاتەکان پاڵپشتیی پارتی دەکەن

کوردستان TV
100%

 كاندیدێكى پارتى دیموكراتى كوردستان له‌ سنوورى نه‌ینه‌وا  رایگه‌یاند، له ‌مووسڵ پاڵپشتییه‌كى زۆر له‌لایه‌ن ته‌واوى پێكهاته‌كانەوە بۆ كاندیدانى پارتى دیموكراتى كوردستان هه‌یه‌ و چاوه‌ڕوان ده‌كه‌ین ئه‌گه‌ر ساختەکاری نه‌كرێت، پارتى زیاتر له‌ 6 كورسى بەدەست بێنێت.

شێروان دووبه‌ردانى، كاندیدى ژمارە ‌28 له‌ بازنه‌ى دووه‌مى پارێزگاى نه‌ینه‌وا، كه‌ قه‌زاى شێخان و تلكێف و فایده‌ و باشیك ده‌گرێته‌وه‌، به‌ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگه‌یاند: كارنامه‌ى ئێمه‌ بۆ چوار ساڵى داهاتوو، كارنامه‌ى پارتییه‌، ئه‌وه‌ش روونه‌ ئێمه‌ له‌ ماوه‌ى ڕابردوودا چۆن خزمه‌تى شاره‌كه‌ى خۆمان كردووه‌ بێ جیاوازى، له‌ داهاتووشدا به‌رده‌وام ده‌بین بۆ هێنانى پێداویستیى ته‌ندروستى و پرۆژه‌ى خزمه‌تگوزارى بۆ نه‌ینه‌وا و كاركردن بۆ لاوان به‌ هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ لقى مووسڵى پارتیمان.

ده‌شڵێت: بەرنامەی ئێمە بریتییە لە گه‌ڕانه‌وه‌ى پێشمه‌رگه‌ و باره‌گاكانى پارتى دیموكراتى كوردستان بۆ ئه‌و ناوچانه‌ى پێشوو، هه‌روه‌ها جێبه‌جێكردنى مادده‌ ده‌ستوورییه‌كان، له‌وانه‌ مادده‌ى 140و، لادانى هێزه‌ نایاساییه‌كان و حه‌شد له‌و ناوچانه‌ و ڕاده‌ستكردنى مه‌له‌فى ئه‌منى به‌ پۆلیسى نه‌ینه‌وا و دروستكردنى هه‌ماهه‌نگى له‌ نێوان پۆلیس و هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌ بۆ ئه‌وه‌ى بتوانین ئاواره‌كان له‌ هه‌رێمى كوردستان بگه‌ڕێنینه‌وه‌ و ده‌ست به‌ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ بكه‌ین و ئارامییان بۆ بگه‌ڕێته‌وه‌ و گرنگى به‌ پێكهاته‌كانیش ده‌ده‌ین له‌و ناوچانه‌.

شێروان دووبه‌ردانى، كاندیدى ژمارە ‌28 له‌ بازنه‌ى دووه‌مى پارێزگاى نه‌ینه‌وا ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات: له‌ هه‌ڵبژاردنى ساڵى 2018 برایانى عه‌ره‌ب ده‌نگێكى زۆریان به‌ من و كاندیدانى پارتى داوه‌، ئێستاش له ‌مووسڵ پاڵپشتییه‌كى زۆر له‌لایه‌ن ته‌واوى پێكهاته‌كان له‌وانه‌ برایانى عه‌ره‌ب و مه‌سیحى و ئێزدى و شه‌به‌ك ئه‌وانه‌ى تر، به‌ر له‌ كورد، بۆ ئێمه‌ وه‌كو كاندیدانى پارتى دیموكراتى كوردستان هه‌یه‌ و چاوه‌ڕوان ده‌كه‌ین ئه‌گه‌ر كێشه‌ و ته‌زویر نه‌كرێت، پارتى زیاتر له‌ 6 كورسى بێنێت، چونكه‌ خه‌ڵكى مووسڵ تێگه‌یشتوون كه‌ پارتى وه‌كو یه‌كه‌م حیزب له‌ سه‌ر ئاستى عیراق، پارتێكى دیموكراسى و پارتى پێكه‌وه‌ژیان و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌یه ‌و داواكاریی زۆر خه‌ڵك هه‌یه‌ كه‌ ئیداره‌ى حوكم له‌ عێراق یان له‌سه‌ر ئاستى مووسڵ، بدرێته‌ كورد و له‌ نێو كوردیشدا پارتى.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.