Erbil 9°C شەممە 11 کانوونی دووەم 01:17

کارکردن لە 55 کاتژمێر زیاتر لە ھەفتەیەکدا مەترسی تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ و جەڵتەی مێشک زیاد دەکات

کوردستان TV
100%

بەپێی دوایین ئامارەکانی ڕێکخراوی تەندروستی جیھانی WHO و ڕێکخراوی کاری نێودەوڵەتی ILo، ھەزار745 کەس بەھۆی ماوەی درێژی کارکردنەوە دووچاری نەخۆشییەکانی گیرانی خوێنبەری دڵ و جەڵتەی مێشک بوونەتەوە.

بەپێی دوایین داتا نێودەوڵەتییەکانیی ڕێکخراوەکانی (Who و ILO) 398 ھەزار کەس دووچاری جەڵتەی مێشک و 347 ھەزار کەس دووچاری نەخۆشی گیرانی خوێنبەری دڵ بوونەتەوە و گیانیان لەدەستداوە، لەساڵانی 2000 بۆ 2016، بەھۆی درێژی ماوەی کارکردنیان.

بەپێی 37 توێژینەوە لەسەر نەخۆشی گیرانی خوێنبەرەکانی دڵ کە 768 ھەزار کەس تێیدا بەشدارییان کردووە و ھەروەھا بەپێی 22 توێژینەوە لەسەر جەڵتەی مێشک کە 839 ھەزار کەس تێیدا بەشدارییان کردووە لە 154 وڵاتی جیھان لە ساڵانی 1970-2018 دەرکەوتووە، کارکردن لە 55 کاتژمێر زیاتر لە ھەفتەیەکدا، ھۆکارێکی سەرەکییە بۆ نەخۆشییەکانی دڵ و جەڵتەی مێشک.

لە توێژینەوەکان دەرکەوتووە، کارکردن لە 55 کاتژمێر زیاتر لە ھەفتەیەکدا، لە %35 مەترسی تووشبوون بە گیان لەدەستدان بەھۆی نەخۆشی دڵەوە زیاد دەکات، ھەروەھا لە %17 مەترسی تووشبوون بە جەڵتەی مێشک زیاد دەکات، بەراورد بەو کەسانەی لە ھەفتەیەکدا 35-45 کاتژمێر کاردەکەن، بەتایبەت ئەو کەسانەی تەمەنیان لەسەرووی 60 ساڵەوەیە.

ژمارەی ئەو کەسانەی کە لەو ماوەیەی ئاماژەی پێکراوە زیاتر کاردەکەن، %9ـی کۆی دانیشتووانی جیھان دەگرێتەوە، کە ئەمەش ھۆکارێکی مەترسیدارە بۆ دووچاربوون بە کەمئەندامی و مردنی پێشوەختە.
 

ئا. عەبدوڵڵا ئازاد

 

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.