ئه‌مڕۆ دووشه‌م لیژنه‌ى بانگه‌وازى ئیسلامى له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیى نه‌جرانى ویلایه‌تى كابیساى باكوورى رۆژهه‌ڵاتى كابوول تیشكى خسته‌سه‌ر ئه‌و شێوازانه‌ى كه بزووتنه‌وه‌ى تاڵیبان هه‌وڵى بۆ ده‌دات و ئه‌و شتانه‌ی كه له ئه‌فغانستان بۆ له‌مه‌ودوا قه‌ده‌غه‌یه.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا به ناوى ئیماره‌تى ئه‌فغانستانى ئیسلامى ده‌رچووه و تیایدا هاتووه: ئافره‌تان نابێ قژیان له شێوازى ئه‌مریكى و فه‌ڕه‌نسى دابهێنن، هه‌روه‌ها پیاوانیش نابێ سه‌ر و ڕیشیان بتاشن، له‌گه‌ڵ چه‌ند بڕیار و رێنمایى دیكه، كه خۆى له 16 بڕیاردا ده‌بینێته‌وه.
به‌شێك له بڕیاره‌كان بریتین له: ئافره‌تان له كاتى نوێژكردن ده‌بێ سه‌ریان بپۆشن، نابێ ئافره‌ت له ده‌ره‌وه‌ى ماڵدا بێ سه‌رپۆش بێت له كاتى سه‌رپێچیش وه‌لی شه‌رعییه‌كه‌ى وه‌ك باوك و برا و دایك ڕووبه‌ڕووى لێچینه‌وه ده‌بنه‌وه.
قه‌ده‌غه‌كراوه‌كانیش تریش بریتین له: نابێ ئافره‌ت مۆبایله‌كه‌ى كامیراى هه‌بێ، هه‌روه‌ها نابێ له‌ناو ئۆتۆمبێڵ سه‌رپۆش دابنێ، نابێ كه‌س بابه‌تى ناڕێك و دوور له ڕه‌وشت له‌ناو مۆبایله‌كه‌ی هه‌بێ، هه‌روه‌ها پێشنوێژى مزگه‌وت ناوى هه‌موو ئه‌و كه‌سانه تۆمار ده‌كات كه نوێژ ناكه‌ن.
قه‌ده‌غه‌ی تر بریتییه له: قه‌ده‌غه‌یه دیارى به بۆنه‌ى هاوسه‌رگیرییه‌وه پێشكه‌ش بكرێ، زاوا ده‌بێ زێر بۆ بووك بكڕێ، به‌هاى زێڕه‌كه‌ش له‌لایه‌ن كه‌سى نزیك و پیاوانى ئاینى داده‌نرێ.
له چه‌ند رۆژ‌ى ڕابردوو‌دا پیاوانی تاڵیبان له ویلایه‌تى هه‌لمه‌ندى باشوورى ئه‌فغانستان به‌هه‌مانشێوه له به‌یاننامه‌یه‌كدا چه‌ندان خاڵی قه‌ده‌غه‌یان دیاری كردبوو كه خۆی له قه‌ده‌غه‌كردنی داهێنانى قژ و تاشینى ڕیش ده‌بینییه‌وه.
له‌و شاره قوتابی كچ پابه‌ندكراوه كه كاتێك ده‌چێته زانكۆ ده‌بێ نیقاب و عه‌باى ڕه‌ش بپۆشێ و له‌و هۆڵه‌ش درێژه به خوێندن بدات كه كه تێكه‌ڵی له‌گه‌ڵ پیاوان نییه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.