گه‌شتوگوزار كه‌رتێكی گرینگی ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی و ناساندنی وڵاتانه, له كۆی 7ملیار مرۆڤ ساڵانه زیاتر له ملیارێك مرۆڤ ده‌بن به گه‌شتیار, گرینگی‌دان به ژیان و گوزه‌رانی یه‌ك ملیار مرۆڤ بۆته ئه‌ركی سه‌رجه‌م داموده‌زگاكانی گه‌شتیاری له جیهان.
رێكخراوی گه‌شتوگوزاریی جیهانی سه‌ر به‌نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ ئه‌م مه‌به‌سته له ساڵی 1970په‌یڕه‌وی بنچینه‌ی بۆ ئه‌م خزمه‌ته دامه‌زراند و ساڵی 1979 بڕیار درا كه ڕۆژی 27/9 ببێته ڕۆژی گه‌شتوگوزار له هه‌موو جیهان، له ساڵی 1980 به‌دواوه ساڵانه ئه‌م یاده به لۆگۆ و به دروشمی جیاواز له‌پێناو چه‌ند ئامانجێك كه خزمه‌تی په‌ره‌پێدانی گه‌شتیاری ده‌كات و یاده‌كه بۆته رۆژی گه‌شتوگوزاریی جیهانی، مه‌به‌ستی سه‌ره‌كیش دابیكردنی خزمه‌تگوزاری و ناساندن و بڵاوكردنه‌وه‌ی هۆشیاریی گه‌شتیارییه.
له هه‌رێمی كوردستانیش هه‌موو ساڵێ به كۆمه‌لێك چالاكی به شێوه‌ی جیاجیا ئه‌م یاده ده‌كرایه‌وه, به مه‌به‌ستی به هێزتركردنی په‌یوه‌ندی و سوود وه‌رگرتن له ئه‌زموونی گه‌شتیاریی وڵاتان و رێكخراوی گه‌شتوگوزاریی جیهان، به‌ڵام ماوه‌ی دووساڵه و ئه‌م ساڵیش به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی كۆڕۆنا یاده‌كه وه‌ك پێویست به‌رێوه ناچێت.
ئا- كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.