وهزیری كشتوكاڵ و سهرچاوهكانی ئاوی ههرێمی كوردستان ڕایگهیاند، ئەمڕۆ دووشەم بە نوێنەرایەتیی حکوومەتی هەرێم بەشداریمان کرد لە کۆنفرانسی ساڵانەی بوژانەوەی ئابووری عێراق لە شاری لەندەنی پایتەختی بەریتانیا.
بێگهرد تاڵهبانی وهزیری كشتوكاڵ ڕایگهیاند: لە کۆنفرانسەكهدا وتارێکمان پێشکەش کرد دەربارەی چەندین بابەتی گرینگ و پەیوەندیدار لەمیانی هەوڵە بەردەوامەکانی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو لە کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە تایبەتی دەربارەی هاندان و پێشوازی حکوومەتی هەرێم بۆ کۆمپانیاکان و وەبەرهێنەرانی بەریتانی بۆ ئەنجامدانی سەرمایەگوزاری و کەمکردنەوەی رۆتین بۆ پاڵپشتی خاوەنکار و پرۆژەکان و بوژانەوەی ئابووری لە ڕێگەی هەموارکردنەوەی یاساو رێنماییەکانی وەبەرهێنان، بەتایبەتی لە پرۆژەکانی سێکتەری پیشەسازی کشتوکاڵی و ئاسایشی خۆراک و سامانی ئاژەڵ و پەلەوەری و بەبازاڕکردنی بەرهەمی جوتیاران و ڕەخساندنی دەرفەتی کار و گرینگیدان بە سەنتەرەکانی راهێنان و شیاندنی فەرمانبەران و جوتیاران و توێژینەوەکانی کشتوکاڵی .
ڕاشیگهیاند: له وتارەكهدا ههروهها ئاماژەمان کرد بە گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوا و دیاردەی وشکەساڵی و ڕوانگەی گرینگیدانی وەزارەتمان بە پارێزگاری لە ئاسایشی ئاو و دابینکردن ئاو بە جێبەجێکردنی پرۆژەکانی بونیادنانی بەنداوەکان و گڵدانەوەی ئاو و سوود وەرگرتن لە سەرچاوەکانی ئاوی هەرێمی کوردستان .
جهختیشی كردهوه: باسمان لە بەرنامە و پلانەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کرد بۆ ڕووبەرووبوونەوەی دیاردەی وشکەساڵی کە بۆ یەکەمجارە لە ڕێگەی پەسندکردنی سیستەمی هاوبەشی کەرتی تایبەت و حکوومەت ( PPP ) دەرەفەت دراوە بە کۆمپانیاکانی وەبەرهێنانی بیانی و ناوخۆی بە مەبەستی بەشداریکردن لە دروستکردنی پرۆژەکانی ئاودێری و (9) بەنداوە گرینگ و ستراتیژییەکانی هەرێمی کوردستان.
بێگهر تاڵهبانی وهزیری كشتوكاڵ ههروهها ڕایگهیاند: هەموو ئەو هەنگاوە گرینگانەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو لە کابینەی نۆیەم لە پێناو پاڵپشتی جوتیاران و خاوەن پرۆژەکان و هاووڵاتییان بە گشتی و بەهێزکردنی سێکتەری کشتوکاڵە وەکو بنەما و ژێرخانێکی به هێزی ئابووری .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.