سه‌رۆكایه‌تیی شاره‌وانی هه‌ولێر ڕایگه‌یاند، لە بەردەوامی گەیاندنی خزمەتگوزاری بۆ گەڕەک و کۆڵان و شەقامەکانی شاری هەولێر، سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر لە ڕێگەی تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتیی شارەوانیی دوو خزمەتگوزاری قیڕتاوکردن گەیەندرایە چەند شەقامێک.
سه‌رۆكایه‌تیی شاره‌وانی هه‌ولێر هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: پڕۆژەی قیڕتاوکردنەکە لەسەر پێشينەى بەرێوەبەرايەتیى شارەوانیى دوو له سه‌نته‌ری شاری هه‌ولێر ئەنجامدراوە کە پێشتر بەهۆی خراپی ڕێگاوبان کێشەی زۆر بۆ هاتوچۆی هاووڵاتییان و شۆفێران دروستکردووە.
شاره‌وانیی هه‌ولێر جه‌ختیشی كرده‌وه كه تیمەکان بەردەوام دەبن لە بەدواداچوون بۆ ئەو کۆڵان و شەقام و گەڕەکانەی کە پێویستییان بە نۆژەنکردنەوە و قیڕتاوکردن هەیە بە مەبەستی گەیاندنی خزمەتگوزاری بۆیان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.