ئەمڕۆ دووشەممە 27ـی ئەیلوولی 2021 حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە مەبەستی خزمەتگەیاندنی زیاتر بە تەواوی شار و شارۆچکەکان بڕیاریدا بە تەرخانکردنی بڕە پارەیەک بۆ تەواوکردنی پڕۆژەی ئاوی ئاکرێ.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری حكوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، له پێناو خزمه‌تگه‌یاندنی زیاتر به ته‌واوی شار و شارۆچكه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و گه‌یاندنی خزمه‌تگوزاری بۆیان، حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا به ته‌رخانكردن و خه‌رجكردنی 15,104,512,553 پازده ملیار و سه‌د و چوار ملیۆن و پێنج سه‌د و دوازده هه‌زار و پێنج سه‌د و پەنجا و سێ دینار، بۆ تەواوکردنى پڕۆژه‌ی ئاوی ئاكرێ.
ڕاشیدەگەیەنێت: ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ش به شێوه‌ی نه‌ختینه و قۆناغ به قۆناغ له‌سه‌ر بوودجه‌ی وه‌به‌رهێنانی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار خه‌رج ده‌كرێت.
شایەنی باسە، پڕۆژه‌ی ئاوی ئاكرێ یه‌كێكه له پڕۆژه گه‌وره‌كانی پارێزگای دهۆک کە بۆ دابینكردنی ئاوی پاكی خواردنه‌وه‌یه، به درێژایی 42 كیلۆمەتر گونده‌كان و دانیشتووانی قه‌زاكه لێی سوودمه‌ند ده‌بن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.