بەھۆی رووداوێکی ھاتوچۆ لە پارێزگای دیالە له رۆژھەڵاتی عێراق، حەوت کەس بوونە قوربانی.
سەرچاوەیەکی ئەمنی بە میدیا عێراقییەکانی راگەیاندووە، مینی پاسێک بەژمارەیەک سەرنشینەوە لە نزیک ناحیەی عوزێم باکووری شاری باقووبە سەنتەری پارێزگای دیالە، وەرگەڕاوە.
بەگوتەی سەرچاوەکە بەھۆی رووداوەکەوە، کەسێک گیانی لەدەستداوە و شەشی دیکەیش برینداربوون.
سەرچاوەکە باسی لەوەش کرد کە ھێزەکانی پۆلیسی ھاتوچۆ، لێکۆڵینەوەیان لەبارەی رووداوەکەوە دەست پێ کردووە.
دیاله.. له رووداوێکی ھاتووچۆدا حەوت کهس بوونه قوربانی
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.