Erbil 20°C ھەینی 10 کانوونی دووەم 16:41

وه‌زیری په‌روه‌رده‌: سه‌رۆکی حکوومه‌ت نزیکه‌ی 2 ملیار دیناری بۆ دروستکردنی سێ قوتابخانە ته‌رخانکردووه‌

قوتابخانەیەکی ئامادەیی لە دارەتوو كرایه‌وه‌
کوردستان TV
100%


لە ناحیەی دارەتووی سەر بە پارێزگای هەولێر بە ئامادەبوونی وەزیری پەروەردە و پارێزگاری هەولێر، ڕێوڕەسمی کردنەوەی قوتابخانەی ئامادەیی "ڕاستیار" بەڕێوەچوو. 

ئەمڕۆ دووشەممە 27ـی ئەیلوولی 2021 بە ئامادەبوونی ئالان حەمە سەعید وەزیری پەروەردەی هەرێمی کوردستان و ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر ڕێوڕەسمی کردنەوەی قوتابخانەی ئامادەیی ڕاستیار بەڕێوەچوو کە لەسەر بوودجەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دروستکراوە. 
لەو بارەیەوە ئالان حەمە سەعید ڕایگەیاند، لەلایەن سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە بڕی 1 ملیار و 885 ملیۆن دینار تەرخانکراوە بۆ دروستکردنی سێ قوتابخانە لە چوارچێوەی پارێزگای هەولێردا، کە قوتابخانەی ئامادەیی ڕاستیار لە چوارچێوەی ئەو سێ قوتابخانەیە و بڕی 767 ملیۆن دیناری بۆ تەرخانکراوە، ڕاشیگەیاند دروستکردنی قوتابخانەی زیاتر لە پلانی حکوومەتی هەرێمی کوردستانە و هەروەها سەرۆکی حکوومەت لەچەندین شوێن بڕیاری جێبەجێکردنی دروستکردنی قوتابخانەی داوە بە نموونەش لە شارەکانی چەمچەماڵ و سلێمانی. 

وەزیری پەروەردە گوتیشی: بۆ ئەوەی پڕۆسەی خوێندن بەردەوام بێت پابەندبن بە ڕێککارە تەندروستییەکان ، داواشی لە مامۆستایان کرد ڤاکسین وەربگرن. 

سەبارەت بەو دەنگۆیانەش کە باس لە کەمی کتێب و نەبوونی کتێبی پێویست دەکەن، ئالان حەمە سەعید دەڵێت: کتێبی پێویستمان لەبەردەستە، بەڵام کتێبەکان دابەش ناکرێت تا ئەو ماوەی کە دانراوە بۆ قەرەبووکردنەوەی بەشێک لە خوێندنی ساڵی ڕابردوو، کە ماوەی سێ هەفتە دانراوە بۆ خوێندنی ئەو بابەتانەی کە نەخوێندراون، پاشان کتێبەکان دابەش دەکرێت بەسەریاند. 

ئالان حەمە سەعید لەبارەی دەوامی قوتابخانەکانیشەوە ڕایگەیاند، دوو ڕۆژ بەر لە پڕۆسەی هەڵبژاردن دەوامی قوتابخانەکان ڕادەگیرێت، ڕۆژێکیش دوای هەڵبژاردنیشمان پێویستە بۆ ڕێکخستنەوەی قوتابخانەكان دوای ئەوە دەوام ئاسایی دەبێتەوە.
 
هەروەها ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر لە ڕێوڕیسمەکەدا قسەی کرد و ئاماژەی بەوەدا، قوتابخانەی ئامادەیی ڕاستیار ڕاستەوخۆ لەلایەن سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە بوودجەی بۆ دابینکراوە، ڕاشیگەیاند دوو قوتابخانەی دیکە لە سنووری پارێزگای هه‌ولێر ده‌كرێنه‌وه‌.

ئا. عەبدوڵڵا ئازاد
 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.