Erbil 20°C ھەینی 10 کانوونی دووەم 16:30

حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان پرۆژەیەکی ئاوەڕۆ لە ڕانیە جێ به‌جێ ده‌کات

کوردستان TV
100%


وه‌زاره‌تی شاره‌وانی رایگه‌یاند: 150 ملیۆن بۆ جێبەجێكردنی پرۆژەیەكی ئاوەڕۆ لە ڕانیە خەرج كرا.
له‌ راگه‌یاندراوێكدا، وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شت و گوزاری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه‌: پرۆژەیەكی ئاوەڕۆی سندوقی لە گەڕەگی سەردەم و  ڕانیەی نوێ لە ڕانیە جێبەجێ دەكرێت و وەزارەتیش گوژمەی نزیكەی 150 ملیۆن دیناری بۆ تەواوكردنی پرۆژەكە خەرج كرد.

وه‌زاره‌تی شاره‌وانی رایده‌گه‌ێنێت: كۆی گژومەكە بریتییە 149,980,000 سەد و چل و نۆ ملیۆن  نۆسەد و هەشتا هەزار دینارە و لەسەر ڕێژەی 100%ی فرۆشتنی زەوی ڕوكنی شارەوانی بە مەبەستی جێبەجێكردنی پرۆژەی درێژكردنەوەی ئاوەڕۆی سندوقی لە گەڕەكی سەردەم و ڕانیەی نوێ لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی ڕانیە خەرج دەكرێت.


دارشتنه‌وه‌ی هه‌واڵ - شوان عه‌زیز

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.