Erbil 20°C ھەینی 10 کانوونی دووەم 16:06

یه‌کێتی کریستیانه‌کان: حکوومه‌تی ئه‌ڵمانیا پێکده‌هێنین و هه‌رچییه‌ک له‌تواناماندا بێت ئه‌نجامی ده‌ده‌ین

کوردستان TV
100%

كاندیدی یه‌كێتیی كریستیانه‌كان (CDU/CSU) بۆ راوێژكاری ئه‌ڵمانیا، ئارمین لاشێت ئاشكرای كرد، به‌ مه‌به‌ستی پێكهێنانی حكوومه‌تێك به‌ رابه‌رایه‌تی پارته‌كانی یه‌كێتیی كریستیانه‌كان هه‌رچییه‌ك له‌ توانایاندا بێت، ئه‌نجامی ده‌ده‌ن.

ئارمین لاشێت له‌ دوای راگه‌یاندنی ئه‌نجامه‌ سه‌ره‌تاییه‌كانی هه‌ڵبژاردنه‌كان، له‌ ناوه‌ندی گشتیی پارتی یه‌كێتیی كریستیان دیموكراته‌كان له‌ به‌رلینی پایته‌خت گوته‌یه‌كی پێشكه‌ش كرد.

لاشێت باسی له‌وه‌ كرد، ئه‌مڕۆ رۆژێكی زۆر تایبه‌ته‌ كه‌ دوای 16 ساڵ راوێژكاری ئه‌ڵمانیا، ئه‌نگێلا مێركڵ سه‌ر له‌نوێ خۆی له‌ هه‌ڵبژاردنه‌ گشتییه‌كاندا به‌ربژێر ناكاته‌وه‌.

ئارمین لاشێت باسی له‌وه‌ش كرد كه‌ 16 ساڵی رابردوو بۆ ئه‌ڵمانیا باش بووه‌ و سوپاسی مێركڵی كرد.

لاشێت تیشی خسته‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ به‌ پێی ئه‌نجامه‌ سه‌ره‌تاییه‌كان، ده‌نگه‌كان له‌ هه‌مان ئاستدان و رایگه‌یاند: ئه‌م ئێواره‌یه‌ دۆخێكی ریزپه‌ڕه‌. هێشتا ژماره‌ی متمانه‌پێكراومان له‌به‌ر ده‌ستدا نییه‌. به‌ڵام ده‌توانم بڵێم كه‌ ئه‌م ئه‌نجامه‌ مایه‌ی خۆشحاڵییمان نییه‌.

جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه‌ كه‌، ئه‌ركی پێكهێنانی حكوومه‌ت لای یه‌كێتیی كریستیانه‌كانه‌ و هه‌روه‌ها رایگه‌یاند: به‌ مه‌به‌ستی پێكهێنانی حكوومه‌تێك به‌ رابه‌رایه‌تی پارته‌كانی یه‌كێتیی كریستیانه‌كان (CDU/CSU) هه‌رچییه‌ك له‌ تواناماندا بێت، ئه‌نجامی ده‌ده‌ین.
 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.