Erbil 20°C ھەینی 10 کانوونی دووەم 16:16

به‌چاودێری مه‌سڕور بارزانی ئه‌مڕۆ 2 پڕۆژه‌ی گرنگی کاره‌با له‌مه‌خمور ده‌کرێته‌وه‌

کوردستان TV
100%


وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند: 2 پڕۆژه‌ی گرنگی كاره‌با له‌مه‌خمور ده‌كرێته‌وه‌.
له‌ راگه‌یاندراوێكدا، وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه‌: 
لەژێر چاودێری رێزدار مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 27 ى 9 ى 2021 ،  لە مەراسیمێكدا، بە ئامادەبوونی وەزیری كارەبا و پارێزگاری هەولێر دوو پرۆژەی گرنگی كارەبا بەگوژمەی (1 ملیار و 742 ملیۆن دینار) لە مەخموور دەكرێته‌وه‌.
وه‌زاره‌تی كاره‌با راشیده‌گه‌ێنێت: هه‌ردوو پڕۆژه‌كه‌ی كاره‌با كه‌ ده‌كرێته‌وه‌ بریتیه‌ له‌  وێستگەی كارەبای بنار و راكێشانی  فیدەرێكی 33 كەی ڤی لە قەراج.

وه‌زاره‌تی كاره‌با ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌شده‌كات: وەزیری کارەبا و پارێزگاری هەولێر لە مەراسیمێکدا هەردوو پرۆژەکە دەکەنەوە کە رۆڵ و کاریگەرییەکی بەرچاویان بۆ کەم کەمکردنەوەی بارزۆری لەسەر تۆڕەکانی کارەبا دەبێت و بەهۆیەوە دۆخی کارەبای ناوچەکە باشتر دەبێت.

 

شوان عه‌زیز

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.