بڕیار دراوە ڕێگە بدرێت بە تاپۆکردنی زەوییەکانی قەرەبووی گوندی کۆری، هەروەها ڕێگە بە دروستکردنی خانووش دەدرێت.
ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر، لە بڵاوکراوەیەکدا لە فەیسبووکەی خۆی ڕایگەیاند:"زەوییەكانی قەرەبووی گوندی كۆری تاپۆ دەكرێن و ڕێگە دهدرێت خانووی لهسهر دروست بكرێت."
پارێزگاری هەولێر ئاماژە بەوە دەکات، بە بڕیاری مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کێشەی کارتەکانی گوندی کۆری لە هەولێر چارەسەر کرا و بڕیاری گۆڕینی 3 هەزار و 35 کارتی زەوی بە سەنەد بە هاووڵاتییانی گوندی کۆری و جووتیارەکانی گەڕەکی بەختەوەری درا.
ئومێد خۆشناو ڕاشیدەگەیەنێت، لە ئێستاوەش ڕادەستی سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر دەکرێن و هاووڵاتییان دەتوانن سەردانی شارەوانی بکەن بۆ ڕاییکردنی مامەڵەکانیان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.