ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م چه‌كدارانی داعش له سنووری پارێزگای دیاله هێرشیان كردۆته سه‌ر بنكه‌یه‌كی پۆلیس و ئه‌فسه‌رێكی بنكه‌كه‌یان كوشت و دوو پۆلیسی تریش بزرن.
ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی دیاله بڵاویان كرده‌وه: ئه‌مشه‌و له سنووری شارۆچكه‌ی میقدادییه له باكوری ڕۆژهه‌ڵاتی به‌عقووبه چه‌كدارانی داعش هێرشیان كردۆته سه‌ر بنكه‌یه‌كی پۆلیسی عێراق و ئه‌فسه‌ری بنكه‌كه‌یان به پله‌ی موقه‌ده‌م كوشتووه و چاره‌نووسی دوو پۆلیسی تریش تا ئێستا دیار نییه و ونن و ڕه‌نگه چه‌كداره‌كان ڕفاندبیانن.
هه‌روه‌ها بڵاویشی كرده‌وه كه دوای هێرشه‌كه‌ی چه‌كدارانی داعش، پۆلیس و هێزه‌كانی تری ئه‌منیی ناوچه‌كه چوونه‌ته شوێنی هێرشه‌كه و به‌دوای چه‌كداران و پۆلیسه ونبووه‌كان ده‌گه‌ڕێن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.