وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لە ئاگادارییهكدا ڕایگهیاند: وشهی تێپهڕ و نهێنی (پاسۆرد و یوزهرنهیم)ى بۆ سەرجەم دەرچووانى قۆناغى دوازدهی ئامادە کرد و ئاراستەى وەزارەتى پەروەردە و بەڕێوەبەڕایەتیی گشتیى ئەزموونەکان کرا.
عەباس ئەکرەم گوتەبێژى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ڕایگەیاند: دواى هەوڵەکانى وەزارەت و ناوەندى وەرگرتن، وشهی تێپهڕ و نهێنی (پاسۆرد و یوزهرنهیم) بۆ سەرجەم دەرچووانى دوازدهی ئامادەیى ئامادەکرا و دوێنێ شهموو ڕهوانهی وەزارەتى پەروەردە/ بەڕێوەبەرایەتیى گشتیى ئەزموونەکان كرا.
عەباس ئەکرەم داوا لە دەرچووانى پۆلی دوازدهی ئامادەیى دەکات لەم هەفتەیەوە دەتوانن خۆیان سەردانى قوتابخانهكانیان بکەن بۆ وهرگرتنهوهی وشهی تێپهڕ و نهێنی (پاسۆرد و یوزهرنهیم). گوتیشی پێویستە دەرچووان بە باشى پاسۆرد و یوزەرنەیمەکانیان بپارێزن، چونکە دواتر لە ڕێگەى ئهو (پاسۆرد و یوزەرنەیم)ه دەتوانن (زانکۆلاین) پڕبکەنەوە.
لەبارەى کاراکردنى زانکۆلاین بۆ دەرچووانى دوازدەى ئامادەیى، گوتەبێژى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ڕایگەیاند: لە چەند رۆژى داهاتوودا زانکۆلاین بۆ دەرچووانى دوازدەى ئامادەیى کارا دەکرێت و پێش کاراکردنیشى لە ڕاگەیەنراوێکى رۆژنامەوانیدا وردەکارییەکەى بۆ دەرچووان دەخرێتەڕوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.