ئەمڕۆ یەکشەممە 26ـی ئەیلوولی 2021، تۆمەتبارێک بە تۆمەتی دزینی پارە و زێڕ لە 5 ماڵی جیاواز دەستگیرکرا.
پۆلیسی سلێمانی لە بڵاوکراوەیەکدا ڕایگەیاند، کەسێکیان دەستگیرکردووە کە بە ڕەگەزنامە عەڕەبە بە تۆمەتی دزینی پارە و زێر لە 5 ماڵی جیاواز.
لەبڵاوکراوەکەی پۆلیسی سلێمانیدا هاتووە، دوای ئه‌وه‌ی هاووڵاتییه‌ك له‌نووسینگه‌ی ڕاپه‌ڕینی به‌شی پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوان سكاڵای تۆماركرد كه دزی لێكرابوو، ده‌سبه‌جێ هێزه‌كانی پۆلیس لێكۆڵینه‌وه و به‌دواداچوونیان بۆ دۆزینه‌وه و ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تبار ده‌ستپێكرد و پاش بڕیاری دادوه‌ر، توانرا تۆمه‌تباره‌كه ده‌ستگیر بكرێت.
لە ڕاگەیاندراوەکە ئاماژە بەوەشکراوە، تۆمه‌تباره‌كه له‌به‌رده‌م دادوه‌ردا دانی به‌وه‌دا ناوه كه ھەر لەسنوری گەڕەکی ڕاپەڕین له‌پێنج ماڵی دیكه‌دا ئاڵتوون و پارەی دزیووه.
ڕاشیدەگەیەنێت، ئێستا تۆمه‌تبار (ب. م. أ) کە بەڕەگەزنامە عەرەبە، به‌بڕیاری دادوه‌ر، به‌پێی مادده‌ی 443 له‌یاسای سزادان ڕاگیراوه و لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵیدا به‌رده‌وامه، ھەروەھا تۆمەتباری ناوبراو پێنج سکاڵای یاسایی دیکەی لەسەر تۆمارکراوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.