Erbil 5°C ھەینی 10 کانوونی دووەم 06:35

هه‌ولێر.. باندێکی 5 که‌سی به‌تۆمه‌تی بازرگانی کردن به‌مادده‌ی هۆشبه‌ره‌وه‌ ده‌ستگیر کران

کوردستان TV
100%


به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی نه‌هێشتنی تاوانه‌كان ده‌ستگیر كردنی 5 كه‌سی راگه‌یاند به‌تۆمه‌تی بازرگانی كردن به‌مادده‌ی هۆشبه‌ر.

له‌راگه‌یاندراوێكدا، به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی نه‌هێشتنی تاوانه‌كان بڵاویكرده‌وه‌: 
لەچەند چالاکیەکدا لەناوشاری هەولێر لەلایەن ئەفسەر و کارمەندانی بەڕێوەبەرایەتییه‌كه‌مان: توانرا ( 5 ) تۆمەتبار دەستگیربکرێت لەگەڵ دەستبەسەرداگرتنی ( 17 ) حەڤدە گرام کریستاڵ و ( 20 ) بیست گرام جامایکا و بڕی ( 10 ) دە گرام حەشیش و بڕی (7 ) حەوت گرام هێرۆین و بڕی ( 119) سەد و نۆزدە دەنک حەبی هۆشبەر .
به‌رێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌ راشیده‌گه‌ێنێت: له‌گه‌ڵ ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تباران بڕی ( 6200 ) شەش هەزار و دوو سەد دۆلاری ساختە و  ( 1125000 ) ملیۆنێك و سەد و بیست و پێنج هەزار دیناری ساختە و ( 5 ) پێنج دانە پایپ ده‌ستی به‌سه‌رداگیرا.

 به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی نه‌هێشتنی تاوانه‌كان ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌شده‌كات: كه‌ تۆمەتبارەکان بەپێی ماددە ( 25 ) لەیاسای ماددە هۆشبەرەکان پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کراوەتەوە و ڕەوانەی بەردەم دادوەری لێکۆڵینەوە کران .

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.