گۆرانیبێژ نه‌ڤید زه‌ردی ڤیدیۆكلیپی (پۆز)ی بڵاوكرده‌وه كه به شێوه‌ی دوێت به زمانی كوردی ـ فه‌ڕه‌نسی له‌گه‌ڵ گۆرانیبێژی جیهانی، گیمس بڵاوكرده‌وه..
نهڤیدلهسهر ڤیدیۆكلیپی پۆز ده‌ڵێت "ئه‌و گۆرانییه زۆر بۆمن تایبه‌ته چونكه دوو سێ قسه‌م تێدا كردووه، كه ئه‌و قسانه‌ن له‌ڕێگه‌ی گۆرانییه‌وه وه‌ك په‌یامێك ناردوومه بۆ چه‌ند كه‌سێك، قسه‌یه‌كه كه ده‌مێك ساڵه له دڵمدایه و نه‌متوانیوه یه‌خه‌ی ئه‌و كه‌سانه بگرم و قسه‌كان به‌روویاندا بڵێم".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت "گۆرانی پۆز یه‌كێكه له‌و گۆرانییانه‌ی كه له هه‌موو روویه‌كه‌وه له ڕووی تێكست و میلۆدی و ئه‌و سوپه‌ر مێگا ستاره‌ی كه به‌شداری تێدا ده‌كات له ئاستێكی به‌رزدایه و زۆر لێی رازیم، دوێتێكی كوردی و فه‌ڕه‌نسی دروست بووه، دوو شتی زۆر تایبه‌تی تێدایه كه خۆم زۆر شانازی پێوه ده‌كه‌م، ئه‌مه هه‌نگاوێكه به‌ره‌و جیهانی بوون و هه‌نگاوێكی گه‌وره‌یه بۆ هه‌موو كورد و موڵكی هه‌مووانه و كاری زۆر له‌مه گه‌وره‌تر به‌ڕێوه‌یه".
شایانی باسه گۆرانیبێژی فه‌ڕه‌نسی گیمس، له لیستی ئه‌و هونه‌رمه‌ندانه‌ی زۆرترین خه‌ڵاتیان به‌ده‌ستهێناوه، له ریزبه‌ندی حه‌وته‌مدا دێت و كۆنسێرته‌كانی په‌نجا بۆ 100 هه‌زار كه‌س ئاماده ده‌بن، دوایین كۆنسێرتی ساڵی رابردوو له ستاد دی فرانس له فه‌ره‌نسا بوو كه 150 هه‌زار كه‌س ئاماده‌یبوون.
ئا- كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.